ناوى نامیلکە : ئایا تۆ سووریت لەسەر فێربونی دینەکەت؟
نوسینى : أزهری أحمد محمد
وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان و بەهەشت
پێناسە :
چەند زۆرن ئەو نوێژخوێنانەی كە نازانن بەجوانی نوێژبكەن.
چەند زۆرن ئەو ڕۆژووگرانەی كە دەكەونە هەڵەی گەورەوە و هەستیشی پێ ناكەن.
چەند زۆرن ئەوانەی حەج دەكەن و ناشزانن چۆن حەج بكەن .
چەند زۆرن ئەو بیدعەچیانەی كە كەتوونەتە ناو بیدعەوە و وا دەزانن سوننەتە.
چەند زۆرن ئەو بازرگانانەی كە كەوتونەتە ناو مامەڵەی حەرامەوە و وا گومانیش دەبەن كە حەڵاڵە.
هەموو ئەو نەهامەتیانەش كە تووشیان دەبێت لە تاوان و حەرامخۆری بەهۆی نەزانی و نەفامیانە بە حوكمەكانی دین و لە دینەکەیان وەکو پێویست شارەزانین، بۆیە ئامۆژگاریت دەکەین بە خوێندنەوەى ئەم نامیلکە گرنگە کە هانت دەدات زیاتر لە دینەکەت شارەزابیت و عیبادەتەکانت بە بەرچاوڕوونى و لەسەر سوننەت بکەى ، کە ئەمەش گەورەترین دەستکەوتى تۆیە .
وە پرسیار لە تۆی موسڵمان دەکەم :
( ئایا تۆ سووریت لەسەر فێربوونی دینەكەت ؟ )
ئەوەی سەرەوە تەوەری ئەم بابەتەیە و پرسیارێكە كە پەیوەستە بە هەموو موسڵمانێكەوە دەبێت لەخۆمانی بپرسین ، جا با لێپرسینەوە و بەخۆداچوونەوەكە ڕاستگۆیانە بێت بۆ ئەوەی وەڵامەكەشی ڕاست بێت.
برا و خوشکى موسڵمانم: سووربوونت لەسەر فێربوونی دینەكەت سەرەتاى سەرفەرازی و بەختەوەریتە ... چونكە چوویتەتە سەر ڕێگایەك كە بەرەو بەهەشتت دەبات..