ماڵپەڕی وەڵامەکان
پەروەردە کردنى منداڵی موسڵمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

ناوی نامیلکە : پەروەردە کردنى منداڵی موسڵمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان .

ئامادە کردنى : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت و وەڵامەکان

پێناسە : 

دایک و باوکی بەڕێز :

منداڵ یەکێکە لە نیعمەتە گەورە و جوانەکانى خواى پەروەردگار ، بۆیە واجبە لەسەر تۆى دایک و باوک شوکری خواى گەورە بکەى لەسەر ئەم نیعمەتە گەورەیە، وە باشترین شوکر کردنى خواى گەورە بەرامبەر ئەم نیعمەتەیە ئەوەیە منداڵەکەت بەجوانى پەروەردە بکەى بە پەروەردەیەکی ئیسلامی.

جا بە بۆنەى هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پێمان باش بوو نامیلکەیەک ئامادە بکەین بە کورتى و پوختى کە بۆ تەمەنى منداڵ گونجاو بێت و شارەزای بکات لە ناسینی خواى گەورە و ئیسلام و پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم  .

وە هەروەها چەند زانیارییەکی کورتیش سەبارەت بەڕۆژووی مانگی ڕەمەزان .

وە لە کۆتاییدا (10) پرسیارمان داناوە بە شێوەیە بۆشایی و ڕاست و هەڵە بۆ ئەوەى دواى تەواو کردنى ئەم کتێبەیە تاقیکردنەوە بە منداڵەکەت بکەى و هانی بدەى گەر سەرکەوتوو بێت ئەوا دیاری و خەڵاتی تایبەتی بۆ دەکەیت .

هیوادارین ئەم نامیلکەیە چاپ بکەى و منداڵەکەتى لەسەر شارەزا بکەى و پاشان تاقیکردنەوەى بکەى بۆ ئەوەى بزانی تا چەند شارەزا بووە.  

خواى گەورە هەموو لایەکمان مۆفەق و سەرکەوتوو بکات .


داگرتنی کتێب
سەردان: ٩١٩