ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەچی پێشوازی لە ڕەمەزان بكەین؟

برا و خوشکى بەڕێز : لەم نامیلکەیەدا بە کورتى چەند خاڵێکى گرنگ باس کراوە سەبارەت بە چۆنێتى پێشوازى لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى بۆ ئەوەى تۆى موسڵمان بزانى کە چۆن و بە چ شێوەیەک پێشوازى لەم میوانە بەڕێز و ئازیزە بکەى ، لەگەڵ باسکردنى گرنگترین ئەو عیبادەتانەى کە لە مانگى ڕەمەزاندا دەکرێن بە ئومێدى ئەوەى بتوانین ئەم مانگە پیرۆزە بە عیبادەت و بەندایەتى بۆ خواى گەورە و میهرەبان بڕازێنینەوە و بە جوانترین شێوە پێشوازى لێ بکەین .
ئەو خاڵانەش بریتین لە :
یەکەم : تەوبە و پەشیمانی .
دووەم : پێشوازی لە ڕەمەزان دەكەن بەنیەت پاكیەوە بۆخوا لەهەموو كار وكردەوەیەكیاندا .
سێیەم : پێشوازی لە ڕەمەزان دەكەن بە شوێنكەوتنی سوننەتی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) .
چوارەم : پێشوازی لە ڕەمەزان دەكەن بە ئارامگریەوە .
پێنجەم : پێشوازی لەڕەمەزان دەكەن بەدەستگرتن بەكاتەوە وبەسەربردنی لە چاكەو گوێڕایەڵیدا: .
شەشەم : پێشوازی لە ڕەمەزان دەكەن بە چاك ئەنجامدانی كارو فرمان وكارزانی تێیدا  .
حەوتەم : پێشوازی لە ڕەمەزان دەكەن بە لێبووردەیی و ڕەوشت بەرزی .
هەشتەم : پێشوازی لە ڕەمەزان دەكەن بە لێپرسینەوە لەگەڵ خۆدا  .


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,١٥٢