ماڵپەڕی وەڵامەکان
پرسیارەكانی مانگی ڕەمــەزان

خوێنەری بەڕێز ئەم پەرتوكەی بەردەستت لە بنچینەدا بریتی بوو لە شانزە زنجیرەی بەرنامەی: (روونكردنەوەی شەریعەت بەبەڵگەی قورئان‌و سوننەت) ی كەناڵی (الأثر) ی ئاسمانی كە پێكهاتبوو لە پرسیارو وەڵام سەبارەت بە: (مانگی رەمەزان‌و ئەو شتانەی كە پەیوەستن پێوەی لە بەرۆژوو بوون‌و تەراویح‌و، ليلة القدر و، ئیعتیكاف كردن‌و، سەرفترە‌و، جەژن‌و، شەشەڵان‌و.....) لە وەڵامدانەوەی مامۆستای بەڕێز/ د. عبداللطیف أحمد مصطفی.
جا لەبەر داخوازی زۆری موسڵمانان‌و كاریگەری بەسەریانەوە‌و گرنگی بابەتەكان‌و وەڵامە بە پێزو بەهێزەكانی دكتۆری بەرێز بەپێویستمان زانی كە وەكو پەرتوك بڵاو بكرێتەوە تا سودەكەی زیاترو بڵاوتر بێت‌و لەناو خوێنەرانی بەڕێزیشدا بمێنێتەوە، هەر بۆیە چەند برایەكی بەرێز‌و خەمخۆر ئەركی نوسینەوەی ئەو شانزە زنجیرەیان گرتە ئەستۆی خۆیان‌و هەستان بە نوسینەوەی خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە، پاشان منیش هەستام بە پێداچونەوەی بۆ ئەوەی بە چاپێكی پوخت بكەوێتە بەر دەستی خوێنەرانی ئازیز، وە ئەگەر هەر هەڵەو كەموكورتی تێدا بێت ئەوا داوای لێخۆش بوون لە خوای گەورە‌و پاشانیش لێبوردن لە ئێوەی بەڕێز دەكەین.
وە بە بۆچونی من ئەمە تەنها پەرتوكێكە كە بەم شێوازە پاكە بە بەڵگەی قورئان‌و سوننەت روكنێكی ئیسلامی تێدا روون كرابێتەوە بە تێگەیشتنی پێشینە چاكەكانی ئوممەت دور لە هەموو دەمارگیرییەك، بۆیە هیچ موسڵمانێك لێی بێ‌ پێویست نییەو هەركەسێك بیخوێنێتەوە لەهەر ئاستێكدا بێت إن شا‌ء الله سودی لێ‌ دەبینێت، بۆ ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان ئەوەیە كە لێ‌ی سودمەند بن إن شا‌ء الله.


داگرتنی کتێب
سەردان: ٣,٧٢٠