ناوی کتێب : حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
ئامادەکردنی: ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی دوانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووى مانگی ڕەمەزان بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە بە شێوەى هەڵبژاردن و ڕاست و هەڵە :
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٢٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٠) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کە لینکی کەناڵی (بەکورتى) دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یان لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە. ئەمەش لینکی کەناڵەکە
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (١٠) ڕەمەزان دەبێت دواى نوێژی عەسر دەبێت و بۆ ماوەى (سێ ڕۆژ) فۆرمەکە داناخرێت، و بەشێوەى ئۆنلاین دەکرێت إن شاء الله.
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم: خەڵاتەکان بریتین لە تەفسیری قورئان و کتێبی بەسوود لەگەڵ موصحەف ، هەر بەڕێزێکیش پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵاتى زیاتر دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە ئەحکامەکانى ڕۆژوو کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
بۆ پەیوەندی کردن
https://t.me/malpariba8