
ناوی كتێب: ئیمامەتی لە پێشنوێژییەوە بۆ پێشەوایەتی دڵەکان (٣٣ پەیامی كورت بۆ مامۆستایانی مزگەوت)
وەرگێڕانی بەدەستكارییەوە : ستافی ماڵپەڕی وەڵامەكان
پێناسە:
ئەرکی ئیمامەتی و پێشەوایەتی لە مزگەوتدا، تەنها جێبەجێکردنی چەند ڕێوڕەسمێکی ئایینی نییە، بەڵکو وەستانە لەو شوێنەی کە ڕۆژانە پێغەمبەری خودا (ﷺ) تێیدا دەوەستا بۆ ڕابەرایەتیکردنی ئوممەت.
ئیمام تەنها پێشنوێژ نییە، بەڵکو باوکێکی میهرەبان، مامۆستایەکی دڵسۆز و چرایەکی ڕووناککەرەوەی گەڕەکەکەیەتی.
بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە پیرۆزە بە باشترین شێوە و بگات، ئەم (٣٣ ) پەیامە کورتە ئاڕاستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین کە ئەمانەتی پێشەوایەتییان لە ئەستۆدایە؛ تاوەکو مزگەوت ببێتەوە بەو مەڵبەندە زیندووەی کە دڵەکان تێیدا ئارام دەبن و کۆمەڵگە بەرەو چاکە ڕێنوێنی دەکات.