
ناوی نامیلكە : تاقیکردنەوەى خۆشەویستى پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم
نوسینی: درید إبراهیم الموصلي
وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ
پێناسە:
هەموومان بەبێ یەک و دوو دەڵێین پێغەمبەری خوامان خۆشدەوێت؛ ئامادەین سەڵاواتی لەسەر بدەین و بە قسە بەرگریشی لێ بکەین.
بەڵام کاتێک فەرمان و سوننەتەکەی لەگەڵ ئارەزوو، بەرژەوەندی، تووڕەیی، یان نەریتەکانماندا بەریەک دەکەوێت؛ لە ناخماندا چی ڕوودەدات و كامیان هەڵدەبژێرین؟
ئەم بابەتە تەنها نووسینێکی ئاسایی نییە بیخوێنیتەوە و تێپەڕیت؛ بەڵکو:
ئاوێنەیەکە دەتخاتە بەردەم قورسترین پرسیاری ژیانت.
ڕاچەڵەکانێکە بۆ نەفس و پێوەرێکە بۆ پێوانەکردنی ڕاستگۆیی دڵەکانمان.
پەیامێکە پێت دەڵێت: تاقیکردنەوەی تۆ بۆ سەردەمی مەدینە نەنووسراوە، بەڵکو بۆ سەدەی بیست و یەکە و لەناو ماڵ و کار و کێشەکانتدایە!
لەم کاتەدا کە «حەق» و «ئارەزوو» ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، کامەیان هەڵدەبژێریت؟
وە کێ لە دڵتدا گەورەترە: فەرمانی پێغەمبەرەکەت... یان نەفسی خۆت؟!
بۆ تاقیكردنەوەكەش فەرموو ئەم نامیلكە كورت و پوختە بخوێنەوە پاشان پرسیار لە نەفسی خۆت بكە كە ئایا لەو تاقیكردنەوە دەرچووی یان نا