نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن
سەبارەت بە (خەتەنە كردن یان سوننەت كردنی كچـان) بە پێویستی دەزانم كەوا لێرەدا هەندێك زانیاری زیاتر باس بكەم لەم بارەیەوە ، چونكـە بەڕاستی ئەم باسە هەندە ڕەخنەی لـێدەگیرێت لە لایەن نەیـار و ناحـەز و دوژمن و ناحاڵی بووان لە ئاینی ئیسـلام و هەنـدە گـەورەش كـراوەتـەوە تا ئەو ئاستـەی كە بووەتە یەكێـك لە باسەكانی ناو هۆڵەكانی پەرلەمان و قسەی سەرزاری هەندێك لە وەزیرەكان و ... هتد !!!
هەموو ئەو هەرا و هۆسیەش كە لەسەر ئەم بابەتە نراوتەوە دوو هۆكاری لە پشتەوەیە :
1 ـ یان ئەوەیە كە ئەو جۆرە كەسانە نەیار و ناحەز و دوژمنی ئیسلام و رێنماییە پیرۆزەكانـین ، وە لە هەمان كاتیشدا دەیانەوێت ئافرەتان و گەنجان و كۆمەڵگـا بەرەو بــەدڕەوشتی و بڵاوبـوونەوەی بــەدكاری و داوین پیسی بەرن .
2 ـ وە یان كەسانێكی نەزانن و نەحاڵین بە رێنماییە پیرۆزەكانی ئیسلام لە بارەی (خەتەنە كردن یان سوننەت كردنی كچان)ـەوە !
جا بۆ وەڵامی چینی یەكەم ـ كە كەسانی نەیار و ناحەز و دوژمنی ئیسلام و رێنماییە پیرۆزەكانین ـ ئێمە گفتوگۆ و قسەمان لەگەڵا ئەواندا نییە چونكە ئەوان بێباوەڕن بە ئیسلام ..
وە بۆ وەڵامی چینی دووەم ـ كە كەسانێكی نەزانن و نەحاڵین بە رێنماییە پیرۆزەكانی ئیسلام لەم بارەیەوە ـ ئەوا ئەم زانیارییانە دەخەینە ڕوو بۆیان بەڵكو بەرچاویان رووناك و ڕۆشن ببێتەوە و چی تر تفەگ بە تاریكییەوە نەنێن و بێئاگایانە قسە نەكەن لەسەر ئەم بابەتە !
بۆ ئەم مەبەستەش لە پێشدا هەموو ریوایەتەكانی ئەو فەرموودەیە باس دەكەم كە لەم بارەیەوە هاتووە .. ئەنجا ڕاڤە و شیكردنەوە و لێكدانەوە و تێبینی زانایانی ئیسلام لەسەر فەرموودەكە باس دەكەم