ماڵپەڕی وەڵامەکان
کۆمەڵە پرسیار و وەڵامێک سەبارەت بە شەوى قەدر

برا و خوشكی موسڵمان : بۆ ئەوەی شەوانی قەدر زۆرترین خێر و پاداشتت دەستبكەوێ و ئاگاداری ئادابەكانی بیت ئەوا ئەم نامیلكەیە بخوێنەوە كە بریتیە لە وەڵامی (16) پرسیاری گرنگ سەبارەت بە شەوی قەدر كە لە لایەن بەڕێز : دكتۆر عبداللطیف أحمد وەڵام دراوەتەوە .
لەو پرسیارانە :
* ووشەی قەدر مانای چیە؟
* فەزڵ‌و گەورەیی ئەم شەو چیە؟
* ئایا شەوی قەدر كەیە ، یاخود دەكەوێتە چەندی ڕەمەزانەوە؟
* حیكمەت لە دیاری نەكردن‌و یەكلا نەكردنەوەی شەوەكە چیە؟
* شەوانى قەدر چۆن زیندو بکەینەوە؟
* هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (خوای گەورەیان لێ‌ ڕازی بێت) چۆن ئەم شەوەیان زیندوو كردوەتەوە؟
* ئایا نەخەوتن مەرجە بۆ ئەوەی كەوا ئەو كەسەی كە دادەنیشێت خێری تەواوی دەست كەوێت؟
* دروستە لە نوێژی عیشا بخەویت تاوەكو نزیك كاتژمێر دە ؟
* سروود وتن و دەف لێدان لە شەوانى قەدر دروستە ؟
* ئایا دابەش كردنی خواردن لەم شەوانەدا تا چەند دروستە؟
* ئایا (صَلاة التَّسْبِیحِ) تایبەتە بە مانگی ڕەمەزان و شەوانى قەدر؟
* ئایا دوعایەكی تایبەت هەیە لە شەوانی قەدرا مرۆڤی موسوڵمان تایبەت پێی لە خوای گەورە بپاڕێتەوە؟
* ئایا نیشانەكانی ئەم شەوە چیە؟


داگرتنی کتێب
سەردان: ٤,٩٢٥