ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان

فەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان لە سوننەتی پیرۆزی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم)
(فضائل وأحكام عشر ذي الـحجة)
ئامادەکردنى : محمد عبدالرحمن لطیف
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە هەندێك كاتی موبارەكی داناوە بۆ بەندە صاڵحەكانی كەوا بتوانن كرداری چاكی تێدا ئەنجام بدەن ، وە صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەرە خۆشەویستەكەی بێت كە (حوكم و ئادابەكانی) كات و شوێنە پیرۆز و موبارەكەكانی ڕوون كردووەتەوە بۆ موسڵمانان ، هەروەها لەسەر هاوەڵ و شوێنكەوتووانی بە چاكە كە زیندوو كەرەوەی درووشمەكانی ئایینی خوا و سوننەتەكانی پێغەمبەرن (صلى الله عليه وسلم) .
هەرچەندە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كەم تر و كورت ترە لە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتانی پێشووتر هەروەكو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : ((أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ إِلَى السَّبْعِينَ ، وَأَقَلُّهُمْ مَنْ يَجُوزُ ذَلِكَ)) صحيح سنن الترمذي رقم : (3550) وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (4236) .
واتە : تەمەنی ئوممەتەكەی من لە نێوان شەست تا حەفتا ساڵدایە ، وە كەمیان هەیە لە ئەوەندە تەمەنیان تێپەڕ بكات .
بەڵام خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك كات و كرداری داناوە كەوا دەبێتە مایەی بەرەكەت و زیاد بوونی تەمەن ، جا لەو كاتە موبارەكانە : (دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیانە / عشر ذي الـحجة)


داگرتنی کتێب
سەردان: ٣,٧٤٦