نوسینى : مامۆستا خلیل أحمد
خوێنەری بەڕێز:
ـ ئەم كتێبەی بەردەستت بریتى یە لە وەڵامی (225) لەو پرسیارە شەرعى یانەی كە لە ڕێگای (سایتی بەهەشت)ـەوە ئاڕاستەی مامۆستاى بەڕێز و خۆشەویستم (مامۆستا خلیل أحمد) كراوە، لەگەڵ سەرجەم دیدار و چاوپێكەوتنەكانى بەڕێزیان لەگەڵ گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا كە بە بەڵگەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) پشتڕاستكراونەتەوە.
جا بۆ سوودى زیاتر (دواى پرس و ڕاوێژ بە مامۆستاى بەڕێزم) بە باشم زانى هەموو پرسیار و وەڵامەكان و دیدار و چاوپێكەوتنەكان كۆبكەمەوە و جارێكى تر بەڕێزیان پێداچوونەوەى بۆ بكەنەوە و لە دوو توێى كتێبێكدا بخرێـتە بەردەم موسڵمانانى بەڕێز، لە كۆتایدا داواكارم لە خواى گەورە ئیخلاص بخاتە نێو كار و گوفتارمانەوە و ئەم كتێبەیە بكاتە مایەى سوود بۆ هەموو موسڵمانان.
بەڕێوبەرى ماڵپەڕى بەهەشت