بۆ هەموو گەوهەرەیەكی بەنرخ، بۆ مرواریە خۆپارێزەكان، بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بڕیاریان داوە پۆشاكی شەرم و حەیا لە بەر بكەن، چونكە فەرمانی پەروەردگاریانە، ئەوەش تەنها لە بەر ڕەزامەندی ئەو، بۆ ئەوەی بە بەهەشتی بەرین شاد بن...
بۆ تۆ خوشكی موسڵمانم:
كە پێشەوات خێزانە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیە وسلم، بۆ تۆ كە پاپەندی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئانیو فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایت صلی الله علیە وسلم، نەك پابەندی مۆدە و سەرگەردانبووی شوێنی ئەم و ئەو...
بۆ ئەو خوشكانەم:
كە نایانەوێ هەڵخەڵەتاوی ئەو كەسانە بن كە بە ناو مافەكانیانەوە ئەیانەوێ پۆشاكی حیشمەتیان لە بەر ڕاماڵن، ئەوەش نەك لە بەر ئافرەتان بەڵكو لە بەر تێركردنی ئارەزووە گڵاوەكانیان، بۆ ئەوەی لە كۆتایدا بەرێزیان وەكو گوڵێكی گەڵا هەڵوەریو بە جێبهێلن !! دوای ئەوەی وەكو بوكە شووشەی دەستی منداڵان یاری خۆیانت پێدەكەن !!!
گەوهەرە بەنرخەكەم: ئەمە گوڵێكە لە باخچەی برایەتی بۆتم هەڵبژاردووە، بۆنی ئامۆژگاری و دڵسۆزی لێدێت، بە شێوازی ئامۆژگاری دامڕشتووە، هاندەری نووسینی ویستنی خێر خۆشبەختیە بۆ تۆی وەك گەوهەری بەرنرخ و خۆپارێزە، بەڵكو جێگەی بایەخپێدانی تۆی بەڕێز بێت،