ماڵپەڕی وەڵامەکان
چاکەیەکى فەرامۆشکراو

ناوى نامیلکە : چاکەیەکى فەرامۆشکراوە

ئامادە کردنى : ستافى ماڵپەرى بەهەشت ، وەڵامەکان 

لەم نامیلکەیە دا : 

1- فەزڵ و گەورەیی مانەوە دوای نوێژی بەیانی تاكو خۆرهەڵهاتن .
2- دەستپێشخەری و گرنگیدانی هاوەڵان و پیاوچاكان بۆ ئەم كارە خێرە .
3- سودی ئەم كاتە لە ڕووی پزیشكیەوە  .
4- هۆكارەكانی گرنگی نەدانی خەڵكی بەم كارە خێرە و نەمانەوەیان لە مزگەوت لە دوای نوێژی بەیانی .
5- سوود و قازانجەكانی مانەوە لە مزگەوت دوای نوێژی بەیانی .
 

ئەی برای موسڵمانی چاكەویست:

وا لەم چەند پەڕە كەمەدا بابەتێكی زۆر گرنگت بۆ باس دەكەم, چونكە دەبینم خەڵكانێكی زۆری چاكەكار لەم ڕۆژگارەدا لەم باس و بابەتە بێ ئاگان و گرنگی پێ نادەن و فەرامۆشیان كردووە, هەرچەندە خودی بابەتەكە گرنگ و بەسوودە, ئەوەش بریتیە لە : زیكرو یادی خودا لەدوای نوێژی بەیانییەوە تاکو دەركەوتنی خۆر (خۆرهەڵهاتن) . بە ئومێدی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و لێخۆشبوونی خوای پەروەردگار.

ئەی ئەو كەسەی كە بە دوای خۆشبەختی دڵدا دەگەڕێی ، مانەوەی دوای نوێژی بەیانی سونەتێكی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم و ، هاوەڵان بووە ،و  پیاوچاكان خوویان پێوە گرتبوو ، ئەم مانەوەیەش بریتی یە لە دانیشتنێكی گەورەی ئیمانی ، ڕوحی ، قورئانی ، زیكری ، و هۆكاری گەشە و ژیانی دڵە و ئارامی دەبەخشێ بە ناخ و ، هاوكات دوورت دەخاتەوە لە ژاوەژاو و جەنجاڵی ژیانی دنیا .


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٣٩٤