ماڵپەڕی وەڵامەکان
بیروباوەڕت وەربگرە لە قورئان و سوننەت (وەڵامى 58 پرسیار سەبارەت بە بیروباوەڕى موسڵمان)

نووسینی : شێخ محمد جمیل زینو رحمه الله
وەرگێڕانی : محمد عبد الرحمن 

خوێنەری بەڕێز : ناوەڕۆكی ئەم نامیلكەیە بریتییە لە هەندێك زانیاری سەرەتایی زۆر گرنگ سەبارەت بە (بیروباوەڕی ڕاستی ئیسلام : بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعە) كە بە بەڵگەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) پشتڕاستكراونەتەوە ، بە شێوازی پرسیار و وەڵام داڕێژراوە بە مەبەستی ئاسانكاری تێگەیشتن لە زانیاری یەكان .
بۆیە بە پێویستم زانی وەریبگێڕمە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی ببێت بە دەروازەیەك بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئاشناببن بە بابەتەكانی بیروباوەڕی ڕەسەنی ئیسلامەتی كە بە هۆی لادان و چەواشەكاری و لاسایی كردنەوەی كوێرانە و بێ‌ئاگایی زۆرێك لە خەڵك غەریب و نامۆ بووە لە نێو كۆمەڵگای موسڵماناندا بە گشتی !

لەم کتێبەدا وەڵامى (58) پرسیار دراوەتەوە سەبارەت بە :
یەکەم : مافی خوا لەسەر بەندەكانی
دووەم : جۆرەكانی یەكخواپەرستی و سوودەكانی
سێیەم : مەرجەكانی وەرگرتن و قبوڵكردنی كردەوە
چوارەم : شیركی گەورە
پێنجەم : جورەكانی شیركی گەورە
شەشەم : شیركی بچووك
حەوتەم : تەوەسول و داوای شەفاعەت و تكاكردن
هەشتەم : جیهاد و دۆستایەتی و حوكم كردن
نۆیەم : كردەوە كردن بە قورئان و سوننەت
دەیەم : سوننەت و بیدعە
داواكارم لە خوای پەروەردگار لەسەر بیروباوەڕی ڕاست و دروستی ئیسلام دامەزراومان بكات تاوەكو مردن و پاشان لەسەری حەشرمان بكات لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاكان و پێشەوایانی ئوممەت و زانایانی ڕەسەنی ئیسلام


داگرتنی کتێب
سەردان: ٣,٦٨٧