ناوى ناميلكه : وریای بیری ئیلحادی بە
نوسینی : الشیخ: د. سعید بن سالم الدرمكی
وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕی وەڵامەكان
پوختە :
لە ڕاستیدا بیری ئیلحاد زانست وزانینێكی پێشكەش بە مرۆڤایەتی نەكردوە كە بە هۆیەوە تینیوی نەزانی بشكێنێت و لە برسێتی تێری بكات سەبارەت بەو پرسیارە ئاڵۆزانەی كەلە مێشكیدایە كە وەڵامیان نییە تەنها بە یەقین و دڵنیاییەك نەبێت كە گومانی تێدا نەبێت جا چۆن دەتوانێت وەڵامیان بداتەوە لەكاتێكدا خۆی بەتەواوەتی وەڵامەكە نازانێت!
بیری ئیلحادی ناتوانێـت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە كێ دروستی كردوویت؟ یان كێ گەردوونی دروست كردووە؟ یاخود مەبەست لە دروست كردنی گەردوون چییە؟
ئەم پرسەش بۆشاییەكی رۆحی دروست دەكات لە دەروونی مرۆڤایەتیدا كە وای لێ دەكات بەبێ ئامانج و مەبەستێك لەم جیهانەدا بەردەوام بێت