ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەڵگەی ئایین و هزر سەبارەت بە پێغەمبەرایەتی و مردنی (خضر)

ناوى کتێب : بەڵگەی ئایین و هزر سەبارەت بە پێغەمبەرایەتی و مردنی (خضر)
نوسینیمامۆستا عدنان بارام

ناوەڕۆکى کتێب : 

ئەم نووسراوە خستنەڕووی بەڵگە شەرعی و عەقڵ (هزر) یەكانە سەبارەت بە بابەت و كەسایەتیەك كە سۆفی گەران و شوێنكەوتوانی تەریقەت بە درێژای تەمەنی هاتنە كایەیانەوە هەوڵیان داوە بە هۆیەوە موسڵمانان قایل بكەن بە چەندەها بیروباوەڕی خۆیان لەوانە:
1- زیندوویەتی ئەم كەسایەتیەو كردنی بە سەرچاوەی  كارو كردارێلێك كە پێ‌ی دەڵێن كەشف و كەرامات!!!
2- یان ڕەوایی دەرچوونی بەناو ئەولیاكانیان!!! لە شەریعەت!!! هەروەك چۆن (الخضر)  بۆی هەبووە لە شەریعەتی (موسی)  دەربچێت!!!
3- یان ئەو كەسایەتیە زیندووە هەر نامرێت!!! تاكو گەشتۆتە ئەوەی كە بە ناوی (خدری زیندە) ناوزەد بكرێت!!!
4- لەگەڵ نكوڵی كردن و ئینكاركردنی ئەو بەڵگەو ووتانەی كە ئەوە جێگیرو دەسەلمێنن كە ئەو كەسایەتیە پێغەمبەرێك بووە لە پێغەمبەرانی خوای پەروەردگار ـ علیهم السلام ـ، و مردووشە نەك زیندوو!!!
جا لێرەدا ئەم نووسراوە هەوڵی ئەوەی تێدا دەدرێت كە بەڵگەی قورئان و سوننەتی تێدا بخرێتە ڕوو، لەگەڵ ووتەی كەڵە زانایانی ئەم ئوممەتە، و پاڵپشت كردنی ئەو بەڵگانە بە بەڵگەی عـــەقڵ (هزر) یەكان لــــەســـەر ئـــەوەی كــــە (الخضر)  پێغەمبەر بووەو مردووە، نەك وەلی و پیاو صاڵح بێت و زیندوو بێت!!! هەروەكو سۆفی گەران و كەسانی خاوەن تەریقەت!!! بانگەشەی بۆ دەكەن و بیروباوەڕیان لەسەر دامەزراندووە!!!


داگرتنی کتێب
سەردان: ١,٧١١