ناوى نامیلکە : پێگەى عەقڵ لە ئیسلامدا
نوسینى : الشيخ: أحمد بن محمد الشحي
وەرگێڕانى : ستافى ماڵپەڕى وەڵامەکان
پێناسە :
پێگەی عەقڵ لە ئیسلامدا گەورە و پایەیەكی بەرز و بڵندی هەیە ، چونكە بەهۆی عەقڵەوە تەكلیف لەمرۆڤ كراوە، و گەورەترین و بە بەهاترین نیعمەتە بە مرۆڤ بەخشرابێت و خوای گەورە منەتی ناوە بەسەر مرۆڤدا پێی, چونكە عەقڵ جیاكاری دەكات لەنێوان سوود و زیان و ئەركە شەرعیەكان تێ دەگات و بیری پێ دەكرێتەوە لە قورئان ولەفەرمایشتەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم تێدەگات و هەوڵی پێ دەدرێت بۆ كاروبارە دونیاییەكان و ئامێر وئامرازێكە كە مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداری بێت و پێویستی پێی نەبێت بۆ دین و دونیای، هەر بۆیە ئیسلام زۆر گرنگی پێداوە بەپێی ئەو ڕۆڵە گرنگەی كە هەیەتی .