ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئيلحاد و هۆکارەکانى

ناوى نامیلکە : ئيلحاد و هۆکارەکانى

نوسینى : الشيخ:  د. محمد بن غالب العمري

وەرگێڕانى : ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان

بە کورتى : 

 لە گەورەترینی حەقیقەت و ڕاستیەكان بریتیە لە بوونی خوای گەورە, چونكە هەریەك لە عەقڵ وفیترەت دانی پێدا دەنێن و شاهێدی یەكخوایەتی بۆ دەدەن, خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أَفِي اللَّهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ﴾ سورة إبراهيم, الآية: 10
 واتە: ئایا گومانتان لە خوای پەروەردگار و پەرستنی بە تاك و تەنهایی هەیە ؟! ، لە كاتێكدا كە هەر ئەوە دروستكاری ئاسمانەكان و زەوی.
 وە بەڵگە و ئاماژەی بوونی خوا هەمەجۆرە ، فیترەتی پاك ئەوە دەسەلمێنێت كە بەدی هێنەرێكی بەتوانا و بەدەسەڵات هەیە كە هەموو بەندەكان ملكەچن بۆی و بۆ لای ئەو دەگەڕێــنەوە ، وە هەستیش دەرخەری ئەو ڕاستیە بینراوەیە كە خوای گەورە نزیكە لە بەندەكانیەوە و وەڵامی داواكانیان دەداتەوە و رزگار وقوتاریان دەكات و سەركەوتویان دەكات بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەكانیان. 


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٠٤٦