ناوى نامیلکە : بەدرۆخستنەوەى وەسێتنامە هەڵبەستراوەكەى شێخ ئەحمەد
دانەر : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
وەرگێڕانی : مامۆستا على خان
پێناسە :
چاوم كەوت بە نوسراوێك كە بە ناوی شێخ ئەحمەدی خزمەتكاری مزگەوتی حەرەمی پێغەمبەری نازدارەوە (صلى الله عليه وسلم) بڵاوكراوەتەوە، بە ناونیشانی " ئەمە وەسێتێكە لە مەدینەی منەوەرەوە لە شێخ ئەحمەدی خزمەتكاری حەڕەمی مزگەوتی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم)) "، تێید ا هاتووە:
(شەوی هەینی بوو بە خەبەر بووم، هەندێك قورئانم خوێند و ئەنجا دەستم كرد بە خوێندنەوەی ناوە جوانەكانی خوای بەرز و گەورە، كە لێبومەوە و ویستم بخەوم، ئا لەو كاتەدا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم))م بینی و پێی ووتم: ئەی شێخ ئەحمەد ! ووتم: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ئەی بەڕێزترین دروستكراوی خوا، فەرمووی: من شەرم لەو كردەوە خراپانەی خەڵك دەكەم، شەرم دەكەم بڕۆمە دیداری پەروەردگار و فریشتەكان، چونكە لە هەینی ڕابردووە بۆ ئەم هەینیە، سەد و شەست هەزار كەس بە بێ دینی (بە كافری) مردوون.
دوای ئەوەى باسی هەندێك لەو خراپە و سەرپێچییانە دەكات كە خەڵكی ئەم ڕۆژە تێی كەوتوون، پاشان ئەڵێ: (فەرمویەتی: ئەم وەسێتەم ڕەحمەتێكی خودایە بۆ خەڵك)، دواتر باسی هەندێك لە نیشانەكانی قیامەت دەكات، تا ئەوەى ئەڵێ: (ئەى شێخ ئەحمەد ئەم وەسێتە بە خەڵك ڕابگەیەنە، چونكە ئەمە لە (لوح المحفوظ) بە قەڵەمی قەدەر بۆتان گواستراوەتەوە، جا هەر كەس بینوسێت، لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكى تر و لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر ڕەوانەى بكات، كۆشكێكی لە بەهەشتدا بۆ دروست دەكرێت