پوخت كردن و وهرگێڕانى : إدریس محمود
خوشكى موسوڵمانم : ئهم نامیلكهیهى لهبهردهستتدایه، گوڵبژێرێكه لهفهتواى زانا پایه بهرزهكان (عبدالله بن عبدالعزیز بن باز ، محمد بن صالح العثیمین ، عبدالله بن عبدالرحمن الجبرین رحمهم الله) سهبارهت به ئافرهتان، كهتیایدا هانى ئافرهتان دهدهن كه بهڕهوشت و داوێن پاك بن و دهست بگرن بهو ڕەوشتهجوانانهوه كه هاوهڵه ژنهكانى سهردهمى پێغهمبهرى خوا (صلى الله علیه وسلم) لهسهرى بوون، لهخواى گهوره داواكارین یارمهتى خوشكانمان بدات لهسهر باڵاپۆشى و بهردهوامى لهسهر ئهم دینه پاكه. آمـیـن.
لەم نامیلکەیەدا وەڵامى ئەم پرسیارانە دەخوێنیتەوە :
پرسیاری یەكەم: هەندێك كەس بانگەشەی ئەوەدەكەن كە ئەگەر ئافرەت خۆی بەڕێزو(شریف) بێت، پێویستی بەحیجاب نیە و كەس ناتوانێت دەستی بۆدرێژبكات، بۆچوونی بەڕێزتان لەوبارەیەوە چی یە؟
پرسیاری دووەم: ئایا دروستە ئافرەت لەنوسینگەدا ئیش بكات، ئەگەر هاتوو ئیشكردنەكە لەنوسینگەی كاروباری ئاینی و ئەوقاف بوو؟
پرسیاری سێ یەم: هەندێك لەئافرەتان زۆر دەردەچن بۆبازارەكان( بەپێویستی و یان بێ پێویستی) لەگەڵ ئەوەشدا كەسی مەحرەمیان لەگەڵدانیە، بۆچوونی بەڕێزتان لەو بارەیەوە چی یە؟
پرسیاری چوارەم: ئایا هێشتنەوەی نینۆك بۆچی حەرامە؟
پرسیاری پێنجەم: حوكمی ئەوئاهەنگانە چین كەتێیدا ژن و پیاو تێكەڵن؟
پرسیاری شەشەم: حوكمی چارەسەركردن بەمۆسیقا چیە؟
پرسیاری حەوتەم: حوكمی لابردنی مووی دەم و چاو بۆ ئافرەتان چی یە؟
پرسیاری هەشتەم: حوكمی ئەوفەتحە چیە كەئافرەتان لەخوارەوەی پۆشاكەكانیاندا دەیكەن و قاچیان دەردەكەوێت؟ وەحوكمەكەی چی دەبێت ئەگەر هاتوو لەژێرەوە گۆرەوی لەپێ كردوو تەنها شێوەی لاقی دەركەوێ نەك پێستەكەی؟
پرسیاری نۆیەم: ئایا دروستە ئافرەت سەیری وێنەی بێگانە بكات؟
پرسیاری دەیەم: حوكمی مێش كردن بۆئافرەتان چی یە؟
پرسیاری یانزەیەم : ئایا پەیوەندی كچ و كوڕ لەپێش زەواج دروستە؟
پرسیاری دوانزەیەم : ئەگەر پیاوێك لەگەڵ ئافرەتێكی بێگانەدا نامەگۆڕینەوە لەنێوانیاندا هەبێت، پاشان ببن بەخۆشەویستی یەكتر، ئایا ئەم كارە حەرامە؟
پرسیاری سیانزەیەم : ئایا كچ و كوڕێك كە زەواجیان نەكردبێت دروستە بەتەلەفۆن قسە بەیەكەوە بكەن؟
پرسیاری چواردەیەم : ئەگەر ئافرەت بچێت بۆبازاڕی نزیك لەماڵی خۆیان بۆ كڕینی پێداویستی خۆیی و منداڵەكانی، بەڵام پیاوەكەی نەزانێ كەڕۆیشتوە، ئایا گوناهی لەسەرە؟
پرسیاری پانزەیەم : ئایا نەشتەرگەری جوانكاری دروستە؟
پرسیاری شانزەیەم : ئایا خوێندنی زانستی جوانكاری ( علم التجمیل) دروستە؟
پرسیاری حەڤدەیەم : ئایا دروستە ئافرەت لەگەڵ شوفێری( سائق) ی بێگانەدا سەربكەوێت؟
پرسیار هەژدەیەم : ئایا دروستە ئافرەت قژ(پرچ) كورت بكاتەوە؟
پرسیاری نۆنزدەیەم : ئایا دروستە تەوقە لەگەڵ ئافرەتی بێگانەدا بكرێت؟
پرسیاری بیستەم : ئایا دروستە ئافرەت بۆن لەخۆی بدات و بچێت بۆ قوتابخانە یان نەخۆشخانە یان سەردانی خزم و دراوسێ؟
پرساری بیست و یەكەم : ئایا دروستە پیاو و ژن پێكەوە ئیش بكەن؟