ناوى کتێب : ڕووداوی ئیسرا و میعراج (سوود و پەندەکانى)
نوسەر : شێخ إبراهيم بن عبد الله المزروعي
وەرگێڕانى : ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان
پێناسە :
گومانی تێدا نییە كە ڕووداوی ئیسرا و میعراج یەكێكە لە گەورەترین ڕووداوەكان كە زانایانی ئیسلام گرنگیان پێ داوە لە ڕووی مێژو و بەرواری و باسی دیمەنەكانی و گێڕانەوەی بەسەرهاتەكانی و بیروباوەڕی ئەهلی سوننەیش لەوبارەیەوە.
ئەوەش لەبەر بڵاوبونەوەی چەندین فەرموودەی لاواز و هەڵبەستراو سەبارەت بە دروست كردنی چەند دیمەن و ڕووادوێكی ئەم باسە كە سەری كێشاوە بۆ قاڵ بوونی ئەوانە لە مێشكی زۆرێك لەخەڵكی لەبەر نەتوانینیان بۆ جیاكردنەوەی ڕاستی و دروستێتی ئەو ریوایەتانە, لەلایەكی تریشەوە ئەمە وای كردووە هەندێ لەو ڕووداوانەی كە فەرموودەی صەحیحیان لەسەرە كەچی خەڵكانێك بڕوایان پێ ناكەن و ئینكاری دەكەن.
جا بۆیە من ویستم لەم گۆشانەی خوارەوە باسی ئەم بابەتە بكەم:
1- بەڵگە نەقڵیەكان لەسەر ڕاستێتی ڕوودوای ئیسرا و میعراج.
2- بیروباوەڕی ئەهلی سوننە وجەماعە سەبارەت بە ئیسراو میعراج.
3- مێژوی شوێن و كاتی ئیسرا و میعراج.
4- موعجیزەی لەتكردنی سنگی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم پێش ئەوەی شەوڕەوی پێ بكرێت.
5-ئەو شتانەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بینیویەتی لە ئیسرادا.
6- ئەو شتانەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بینیویەتی لە میعراجدا.
7- ئەو شتانەی خەڵات كراون بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەكاتی میعراجدا لە نیعمەت و موعجیزە.
8- حەقیقەتی ئیسرا ومیعراج بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەكاتێكدا بەخەبەر بووە وبەجەستە و رۆح و لەیەك شەودا.
9- وانە و سوودە بەدەستهاتوەكان لە ئیسرا و میعراجدا.
10- ئەوەی دەوترێت لە زیندووكردنەوەی یادی ئیسرا ومیعراجدا.
11- هەندێ ئەسەری لاواز وهەڵبەستراوی پەیوەست بە ڕووداوی ئیسرا ومیعراجەوە.
12- ئەو كتێبانەی كە هیچ بنچینەیەكیان نییە دەربارەی ئیسرا ومیعراج.
13- دەقی رووداوی ئیسرا ومیعراج لە فەرموودەی صەحیحدا بە تەواوەتی.