ماڵپەڕی وەڵامەکان
 بەرائەتی پێشەوا ئەلبانی - بە ڕەحمەت بێت - لە ئیرجا !!

ناوى كتێببەرائەتی پێشەوا ئەلبانی - بە ڕەحمەت بێت - لە ئیرجا !!

نوسینى : مامۆستا عدنان بارام کەلارى 

ژمارەى لاپەڕە : 516

پێناسەى کتێب : 

پەیڕەوی ئەم نووسینە بەم پێیەی خوارەوەیە:
پێشەكیەكی كورت
: كە تێدا ئاماژە بە گەورەیی بوختیانكردن و درۆهەڵواسین بۆ بڕاواداران كراوە ، بەتایبەت ئەگەر بڕوادارەكە زانا و پێشەوایەك بێت لە زانایانی ئیسلام ، ئەو كاتە تاوانەكە گەورەتر و ناقۆڵاتر دەبێت !!!
پاشان ، دەستپێكێك : كە ئەم خاڵانەی تێدا ڕوونكراوەتەوە :
یەكەم : زانایان كێن و ڕێگەكانی ناسینەوەیان كامانەن ؟
دووەم : تاوانی ئەو كەسانەی چیە كە توانج لە زانایان پێشەوایانی میرات گری پێغەمبەران ـ صەڵات و سەلامی خوایان لەسەر بێت ـ دەدەن ؟
سێ‌یەم : ئاشكراكردنی ئەوەی : كە ئەگەر ووتەی زانایەك چەند بۆچونێكی خراپی هەڵدەگرت ، ئەوا بە بۆچونی ئەو زانایە دانانرێن ، تاكو ئەوە ئاشكرا نەكات ، بە گوفتار یان بە كرداری .
چوارەم : ئەگەر زانایەك لە پرس و باسێكدا بكەویتە هەڵەوە ، نابێت بدرێتە پاڵ هیچ كۆمەڵ و گروپێكی گومڕا كە كەوتوونەتە هەمان هەڵەوە ، ئەوەش تەنها بۆ زانایانە نەك بۆ ئەو كەسانەی خۆیان بەزانا دەزانن .
پێنجەم : جیاوازی كردن لە نێوان بەهەڵەدانانی زانایەك بۆ زانایەكی تر ، لەگەڵا تانەدانی یان حوكم دانی بە بیدعەكارێتی بەرامبەرەكەی .
شەشەم : دانەبەستنی دۆستایەتی ( الولا‌ء ) و دژایەتی ( البـرا‌ء ) لە سەر جیاوازی زانایانی سەلەفی لە نێو فێرخوازانی زانستی شەرعی و موسڵماناندا ، بەتایبەت ئەگەر لە بنەواكاندا هاودەنگ بوون .
دوابەدوای ئەوەش ، بەشی یەكەم دێت : لە ژێر ناونیشانی (( مورجیئە و جەند لێكۆڵینەوەیەك )) ، كە ئەم سەرباسانە دەگرێتە خۆ :
* مورجیئە لە زمانەوانی و زاراوەی شەرعدا .
* مورجیئە لە زمانەوانیدا .
* مورجیئە لە زاراوەی زانایاندا .
* كۆمەڵ و گروپەكانی مورجیئە .
* یەكەم : جەهمیەكان  .
* دووەم : كەڕامیەكان  .
* سێ‌یەم : فوقەهای مورجیئە  .
* ئیمان و هەندێك لە بنەواكانی لەلای مورجیئە .
* پێناسەی ئیمان لەزمانەوانی و زاراوەی زانایان و بنەواكانی لەلای ئەهلی سوننە وجەماعە .
* پێناسەی ئیمان لە زمانەوانیدا  .
* پێناسەی ئیمان لە زاراوەی شەرعدا .
* بەڵگە و مەرجەكانی بەریبوون لە ئیرجا .
* نوێژ و پەیوەندی نەكردنی بە ئیرجاوە .
* حوكم كردن بە جگە لەوەی كە خوای پەروەردگار دایبەزاندووە ( الـحكم بغیـر ما أنزل اللَّـه ) و پەیوەندی بە ئیرجاوە .
پاشان ، بەشی دووەم دێت : كە ناونیشانی (( ئایا پێشەوا ئەلبانی هاودەنگە لەگەڵ ئەهلی سوننە یان لەگەڵ مورجیئە ؟! )) ، و ئەم سەرباسانە دەگرێتە خۆ :
* ئیمان و بنەواكانی لەلای پێشەوا ئەلبانی ، كە مەرجی بەری بوونیەتی لە ئیرجا .
1 ـ كردەوە بەشێكە لە ئیمان .
2 ـ زیادبوونی ئیمان و كەمبوونەوەی . 
3 ـ (( جواز الاستثنـاء فـي الإيمـانِ )) واتە : دروستێتی ووتنی بڕگەی : (( من ئیماندارم ـ إِنْ شَا‌ء اللَّـه ـ )) لەلایەن موسڵمانەوە .
4 ـ بوونی پەیوەندی لە نێوان ڕووكەش و دڵدا .
5 ـ كاریگەری سەرپێچی و تاوان لە سەر ئیمان .
* ئەلبانی و خۆ بەریكردنی لە ئیرجا و دژایەتی كردنی بۆیان .
* گەواهی و شایەتی دانی زانایان بەسەلەفیەتی ئەلبانی و بەری بوونی لە ئیرجا .
* جیاوازی نێوان زانایانی ئەهلی سوننە لە لێكدانەوەی زاراوەی ( شـرط ) ـدا جیاوازیەكی گۆیی ( لفظ ) یە نەك حەقیقی !!!
پاش ئەویش بەشی سێیەم دێت لەژێر ناونیشانی : (( ئەو گومانانەی پێشەوا ئەلبانی پێ‌ تۆمەتبار دەكرێت و ڕەتدانەوە و بەدرۆخستنەوەیان )) ـە ، و ئەخاڵانە لەخۆ دەگرێت :
یەكەم : تۆمەتباركردنی پێشەوا بەوەی كە كردەوە بە بەشێك لە ئیمان نازانێت !!!
دووەم : تۆمەتباركردنی پێشەوا بەوەی كە ( ترك جنس عمل ) بە كوفر دانانێت !!!
سێ‌یەم : تۆمەتباركردنی بەوەی كە نوێژنەكەر بەكافر نازانێت ، ئەو كەسەش نوێژنەكەر بەكافر نەزانێت ، كاریگەری ئیرجائی كەوتووەتە سەر !!!
چوارەم : تۆمەتباركردنی بەوەی كە ئەو كاربەدەستە بەكافر نازانێت كە حوكم بەوە ناكات كە خوای پەروەردگار دایبەزاندووە ، ئەگەر بەحەڵاڵدانانی لە گەڵدا نەبێت ، ئەمەش لەلای ئەوان بۆچوونی مورجیئەیە نەك ئەهلی سوننە !!!
پێنجەم : لە لای پێشەوا ئەلبانی كوفر بە كردەوە ڕوونادات !!!! بەڵكو تەنها بە بیروباوەڕ دەبێت ، واتە : كوفر حەصر دەكات لە ( بە درۆدانان : التكذیب = نفی التصدیق ) كە پەیوەستە بە دڵەوە !!!
شەشەم : تۆمەتباركردنی ێشەوا بەوەی كە هیچ كردەوەیەك لەلای ئەو خۆی بۆخۆی كوفر نیە ، بەڵكو تەنها نیشانە و بەڵگەیە لەسەر كوفر ، كە ئەمەش بۆچوونی مورجیئەیە !!!
حەوتەم : تۆمەتباركردنی پێشەوا بەوەی كە كەس بەكافر نازانێت تاكو مەبەستی كوفرەكەی نەبێت ( قصد الكفر ) نەك مەبەستی كردەوەكە ( قصد الفعل ) !!!
هەشتەم : تۆمەتباركردنی پێشەوا ـ بە ڕەحمەت بێت ـ بەوەی كە جنیودان و سوكایەتی كردن بە خوای پەروەدگار و پێغەمبەرەكەی صلى الله علیه وسلم و ئایینەكەی بە كوفر نازانێت !!!
* ئینجا ئەوە ئاشكرا دەكرێت كە : كێ‌ ڕەواج بەم تۆمەتانە دەدات و بۆچی ؟!
لە كۆتایشدا .... دەرەنجام و ئاكامی ئەم لێكۆڵینەوە دەخرێتەڕوو ... لەگەڵ ئاماژەكردن بە گرنگترین ژێدەر و سەرچاوەی بەكارهاتووە تیایدا ، بەدوایدا : پێڕستی سەرباسەكان كە دووا هەنگاوی ئەم پەرتوكەیە و كۆتایی بە نووسینەكە دێت .
داواكارم لەپەروەردگاری بەبەزەییم ، بەمیهرەبانی خۆی قەڵەمی عەفو بەسەر هەموو هەڵەیەكمدا بێنێت كە لەم پەرتوكەدا كردوومە ، چونكە هەموو هەڵەیەك كە تێیدایە بەرهەمی نەزانین ، و تاوانی نەفسی خۆمە ، وە ئەوەش ڕاستی و ڕەوایی بێت تێیدا ، كەرەم لوتفی پەروەردگارمە بەرامبەر بە بەندەی تاوانباری خۆی .
داواكاریشم جێی وەرگرتنی پەروەردگار بێت ، و دڵی بەندەكانیشی بۆ بكاتەوە ، بۆ ئەوەی ببێت بە مایەی هیدایەت ، و ناسینی ڕەوایی لەو باس و پرسانەی كە تێدا هاتوون .
دروشمی مەبەستیشمان لەم نوسینە ئەوەیە كە لەم ئایەتەدا هاتووە : [ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ] .

وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

محب الألباني
باوكی سوننە عدنان بارام كەلاری
كەلار / 23 / 6 / 2010


داگرتنی کتێب
سەردان: ٣,٠٣١