ناوى کتێب : چاکە و فەزڵەکانى مانگى پیرۆزى ڕە مەزان و ڕۆژوو گرتن
ئامادەکردنى : مامۆستا عدنان بارام کەلاری
ژمارەى لاپەڕە : 42
پێناسەی کتێب : ئەم کتێبە لە دوو بەش پێک هاتووە ، بەشی یەکەم : چاكەكانی ڕۆژوو ، بەشی دووەم : چاكەكانی مانگی ڕەمەزان
بەشی چاكەكانی ڕۆژوو لەوانە :
1- ڕۆژوو هۆكارێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی تەقوای خوای پەروەردگار .
2- ڕۆژوو غەل وغەش وڕق وكینە و وەسوەسە لەدڵ ودەرووندا ناهێلێت .
3- ڕۆژوو شكێنەری شەهوەتە بۆ كەسێك كە توانای ژنهێنانی نەبێت .
4- ڕۆژووان دوو جار بە ڕۆژووەكەی خۆش حاڵ دەبێت .
5- ڕۆژوو كراوەتە كەفارەتی هەندێك لە تاوان و سەپێچیەكان .
6- ڕۆژوو شورا و قەڵایەكی پتەوە لەڕووی ئاگری دۆزەخدا .
7- گرتنی ڕۆژووی ڕۆژێك لە پێناو خوای پەروەردگار حەفتا پایز خاوەنەكەی لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە .
8- گرتنی ڕۆژووی ڕۆژێك لە پێناو خوای پەروەردگار سەد ساڵ ئاگری دۆزەخ لە خاوەنەكەی دوور دەخاتەوە .
9- گرتنی ڕۆژووی ڕۆژێك لە پێناو خوای پەروەردگار بە ئەندازەی دووری نێوان ئەرز و ئاسمان خاوەنەكەی لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە .
10- پاداشتی ڕۆژووانان پاداشتێكی دیاری نەكراوە .
11- بۆنی دەمی ڕۆژووان لەلای خوا لەڕۆژی دواییدا لەبۆنی میسك خۆشترە .
12- ڕۆژوو شەفاعەتكاری خاوەنەكەیەتی لەڕۆژی دواییدا .
13- دەرگای ( الرَّیان ) لەدەرگاكانی بەهەشت تایبەتە بەڕۆژووانانەوە .
14- ئەو كەسەی كۆتایی ژیانی بەڕۆژووی ڕۆژێك بێت مەبەستی تێیدا تەنها خوای پەروەردگار بێت خوای پەروەردگار دەیخاتە بەهەشتەوە .
15- ڕۆژوو ڕۆژوووان دەخاتە بەهەشتەوە .
16- خوای پەروەردگار ژووری تایبەتی بۆ ئەو ڕۆژوانانە داناوە كە ڕۆژووی یەك لەدوای یەك دەگرێت .
17- بە خواردندان پێدانی ڕۆژوو ان هەمان پاداشتی ئەو بەدەست دێنیت .
بەشی دووەم : چاكەكانی مانگی ڕەمەزان لەوانە
1- مانگی ڕەمەزانی مانگی دابەزینی قورئانی پیرۆزە .
2- مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی دابەزینی هەندێك لە پەیام و ئایینەكانی خوای پەروەردگارە بۆ پێغەمبەرانی تری .
3- گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بە باوەڕ و چاوەڕوانی پاداشتەوە هۆكاری لێخۆشبوونی تاوان و گوناهەكانە .
4- هەر كەسێك پاش شایەتومان ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت ، ئەوا لەگەڵ ڕاستگۆیان و شەهیداندا دەبێت .
5- لەم مانگەدا دەرگاكانی بەهەشت دەكرێنەوە ، ودەرگاكانی دۆزەخ دادەخرێن ، و شەیتانەكان و ماردە یاخیبووەكانی جنۆكە كۆت دەكرێن .
6- شەوی قەدر لەم مانگەدایە كە زیندوكردنەوەی بەپەرستش خێری لە پەرستشی هەزار مانگ زیاترە .
7- كۆشش و هەوڵدانی زیاتر لە دە شەوی كۆتایی ئەم مانگەدا سوننەتە .
8- پاداشت و خێری عومرەكردن لەم مانگەدا وەك خێری حەجێكی تەواوە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم .
9- مانگی ڕەمەزان دوعا و پاڕانەوەی تێدا گیرا دەبێت .
10- پلە و پایەی ئەو كەسەی كە دەگات بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و تێیدا بەڕۆژوو دەبێت بەرزتر دەبێت لەو كەسەی كە پێش ئەو مردبێت ئەگەر لە پێناوی خوای پەروەردگاریش لە تێكۆشاندا شەهید بووبێت .
11- مانگی ڕەمەزان مانگی خوێندنەوە و لێكدانەوەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزە .