ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى باوه‌ڕبونى موسڵمان به‌ قه‌ده‌ر؟

نووسینی : شێخ محمد صالح العثیمین رحمه الله
وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن
باوەڕبوون بە قەدەر
قەدەر : بریتییە لە ئەندازەگیری خوای گەورە بۆ بونەوەران ، بە پێ‌ی زانستی پێش وەختی بۆ ئەو ئەندازەگیریە ، وە بەو شێوەیەی كە دانایی خوا خواستویەتی .
وە باوەڕبوون بە قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە :
یەكەم : باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك ، بە گشتی و بە ووردیش ، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش ، جا ئەمە لەوانەدا كە پەیوەندییان بە كردارەكانی خواوە هەبێت یان بە كردارەكانی بەندەكانیەوە هەبێت یەكسانن .
دووەم : باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە نێو كتێبی پارێزراودا (اللوح الـمحفوظ)
سێ‌یەم : باوەڕبوون بەوەی كە هەموو ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) ڕوونادەن و نابن ئیللا بە ویستی خوای گەورە نەبێت ، جا چ ئەوە لەو شتانەدا بێت كە پەیوەندیان هەیە بە كرداری خواوە یان پەیوەندیان هەیە بە كرداری دروستكراوەكانەوە یەكسانن
چوارەم : باوەڕبوون بەوەی كە هەموو بونەوەر و ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) دروستكراوی خوای گەورەن بە خوودی خۆیان و سیفەتەكانیان و جموجوڵیانیشەوە


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٩٧٩