ماڵپەڕی وەڵامەکان
40 فەرموودەی ناوازەو ئاسان سەبارەت بە فەزڵ و خوێندنی قورئان

ناوى کتێب : 40 فەرموودەی ناوازەو ئاسان سەبارەت بە فەزڵ و خوێندنی قورئان

نوسینى : أحمد بن عبدالرزاق بن محمد آل إبراهيم العنقري

وەرگێڕانی : پشتیوان حەسەن کەرەم

پێناسەى کتێب : 

خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەست و دیدەت بریتیە لە دەقی چل فەرموودەی صحیح كە كۆمكردوونەتەوە پەیوەست بە فەزڵ و ئەحكام و ئادابی قورئان. وە لەم كارەشمدا بەپێی توانا هەوڵم داوە و سووربوومە لەسەر ئەوەی كە فەرموودەیەك دابنێم وبنووسم كە وشەو گوزارشتەكەی سانا و سادە بێت بۆ تێگەیشتن و بۆ ئەوەی لەبەریش بكرێت و كردەوەی پێ بكرێت و سوودی هەبێت.

   وە جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكەم كە ئەم كتێبە پۆلێن كراوە بۆ چەند بەشێك بەم شێوەیەی خوارەوە:
بەشی یەكەم
: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە فەزڵی خوێندنەوەی قورئان.
بەشی دووەم: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە ئاداب و ئەحكامەكانی قورئان.
بەشی سێیەم: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە فەزڵی لەبەركردنی قورئان و پاداشتی خاوەنەكانیان.
بەشی چوارەم: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە پێداچوونەوەی لەبەركردنی قورئان و وابەستەبوون پێیەوە.
بەشی پێنجەم: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە ڕێگەدان بە دەنگخۆشكردن لەكاتی خوێندنی قورئاندا.
بەشی شەشەم: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە ئیخلاص و پاڵفتەكردنی كاروكردەوەكان تەنها بۆ خوا.
بەشی حەوتەم: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە فەزڵی هەندێك لە سورەتەكان.
   لەكۆتاییدا داواكارم لەخوای میهرەبان كە سەركەوتووم بكات و كارئاسانیم بۆ بكات بۆ ووتنی حەق و بەردەوام بوون لەسەری و ئیخلاصم پێ ببەخشێت لە گوفتارو كرداردا ،وە داوای لێ دەكەم لە ئێمە و دایك وباوكمان و ئەوانەی مردوون و ئەوانەشی زیندوون لە خێزانەكم خۆش بێت ، و هەروەها لە مامۆستاكانمان و موسڵمانانی ژن و پیاویش...
وصل اللهم وسلم على نبينا محمدٍ وعلى آلهِ وصحبه أجمـعـيـن.

أحمد بن عبدالرزاق بن محمد آل إبراهيم العنقري


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٩٢٩