ماڵپەڕی وەڵامەکان
شه‌هید كردنی ئیمامی حوسەین ڕه‌زای خوای لێ بێت

ناوى کتێب : شه‌هید كردنی ئیمامی حوسەین ڕه‌زای خوای لێ بێت

نوسەر : على خان

پێناسەى کتێب : 

سوپاسی خوای مەزن دەكەم بەو شێوەیەی شایستەیەتی، صەڵات وسەلام لەسەر ڕێنمونیكاری مرۆڤایەتی كە موحەممەدی پەیامبەریەتی  صلى الله عليه وسلم ، هەروەها لەسەر خۆشەویستان وئازیزان و سەرخەرانی پەیامبەر  صلى الله عليه وسلم ، كە خێزان وخانەوادە و هاوەڵەكانیەتی، وئەوانەشی شوێنیان كەوتون بە چاكی، دوای ئەوە:

خوێنەری سەنگین... ئەم كتێبەی بەردەستت چەند هەڵبژاردەیەكە لە كتێبی: «دەمێك لە مێژوی ئیسلام لە وەفاتی پەیامبەرەوە  صلى الله عليه وسلم  تا شه‌هیدكردنی ئیمام حوسەین  رضي الله عنه »، وئەو پرس وباسانەی تێدا دەرهێنراوە كە پەیوەستە بە كوشتنی حوسەینەوە، پاشان دەستكاری كراوە وبۆی زیاد كراوە ولێی كەمكراوە ولەكاتی بەراوردا ئەوەت زیاتر بۆ ڕون دەبێتەوە.

كتێبەكەمان ناولێنا: «شەهیدكردنی ئیمامی حوسەین  رضي الله عنه ، ڕونكردنەوەی ڕاستیەكان وڕۆشنكردنەوەی لێڵیەكان وڕەواندنەوەی شوبهەكان».بە هیوای پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەم بوارە هەستی پێدەكرێت، وبابەتەكە بە شێوازێكی زانستی نوسراوە جیاواز لە زۆربەی ئەو كتێبانەی لەم بارەیەوە نوسراون زۆرتر بایەخ بە وروژاندنی هەست وسۆز دەدەن، لە خوای بەرز ومەزن دەپاڕێمەوە ئەوەمان فێر بكات كە سودمان پێ دەگەیەنێت وسودیشمان پێ بگەیەنێت بەوەی كە فێرمان دەكات.

علی خان
مزگەوتی قازی محمد رحمه الله
عاشورای 1434 كۆچی


داگرتنی کتێب
سەردان: ٣,٣٤٩