حوکمی ئەو ئاوە چیە کە لەدامێنی ئافرەتی سکپڕەوە دێتە دەر پێش مناڵبوون بەدوو بۆ سێ ڕۆژ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو ئاوە چیە کە لەدامێنی ئافرەتی سکپڕەوە دێتە دەر پێش مناڵبوون بەدوو بۆ سێ ڕۆژ ؟

۱- ئەگەر خوێن هاتەدەرەوە پێش دوو بۆ سێ ڕۆژ ، و هاوکات ئازارو ژانی مناڵبوونی لەگەڵدا بوو ، ئەوا بە نیفاس ئەژمار دەکرێت ، ئەگەر ئەو نیشانانەی لەگەڵدا نەبوو ئەوا خوێنێکی خراپەو نابێ واز لەنوێژو ڕۆژوو بهێندرێت بەهۆیەوە .
۲- وە ئەگەر ئەو ئاوەی تۆ ئاماژەت پێکردووە ، وەکو ئەو دەرهاویشتانەیە کە لەدامێنی ئافرەتەوە دەردەچێت ، بەپاک ئەژماردەکرێ کە لەڕەحمەوە دێتە دەر ، دەستنوێژ دەشکێنێ ، بەڵام نابێتە هۆی ئەوەی واز لەنوێژو ڕۆژوو بهێندرێت ، چونکە حوکمی نیفاس وەرناگرێت.
پرسیار لەزانای پایەبەرز (ابن عثيمين) كرا :
ئەگەر پێش کاتی مناڵبوون بەسێ ڕۆژ ئاوێک لەدامێنی ئافرەتەوە بێتە دەر هاوکات هەندێک ئازارو ئێشی لەگەڵدا بێت ، ئایا بەنیفاس ئەژمار دەکرێت ؟
لەوەڵامدا فەرمووى : نەخێر ئەوە نیفاس نیە ، چونکە نیفاس خوێنە نەک ئاوی ڕوون ، هەروەها بەنیفاس دانانرێت ئیلا بەوە نەبێت کە ژانی مناڵبوونی لەگەڵ بێت بەدوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ ، بەڵام ئەگەر کاتێ زیاتر بوو لەو ئەندازەیە ئەوا نیفاس نیە ، چونکە نیفاس بریتیە لەو خوێنەی کە لەدامێنی ئافرەتەوە دێتەدەر ساتەوەختی منداڵبوون یان پێش مناڵبوون بەدوو بۆ سێ ڕۆژ لەگەڵ هەبوونی ئازارو ژانی مناڵبوون ، بەڵام ئاو بەنیفاس دانانرێت ..

سەرچاوە : فتاوی نور علی الدرب.

سەردان: ٣,٣٥٨ بەش: حەیز و نیفاس