ئایا لەكاتی خوێنى (الإستحاضة) ئافرەتان دروستە بەڕۆژوو بن یان نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لەكاتی خوێنى (الإستحاضة) ئافرەتان دروستە بەڕۆژوو بن یان نا؟
پرسیار:

ئایا لەكاتی خوێنى (الإستحاضة) ئافرەتان دروستە بەڕۆژوو بن یان نا؟ وە پێش ئەوەش ئەگەر پێناسەیەكی (الإستحاضة) ت بكردایەو ڕوونت بكردایەتەوە؟

 لە شەرعدا حیض هەیە وە (الإستحاضة) هەیە حیض بریتیە لەو سوڕی مانگانەی كە تووشی ئافرەت دەبێت، بەڵام (الإستحاضة) وەكو نەزیف وایە وەكو خوێن بەربوونێك وایە دەمارێكە خوێنی بەردەبێت، هەندێ ئافرەت هەیە بە درێژایی مانگەكە یان بە درێژایی ساڵ هەر خوێنی هەیە وەهەر پاك نابێتەوە ئەوە ئەو خوێنە (الإستحاضة)ی پێ دەوترێت، وەكو نەزیف وایە ئەوە نە مەنعی نوێژ دەكات نە مەنعی ڕۆژوو دەكات نە مەنعی ئەوە دەكات كە حەرام بێت پیاوی خۆی بێتە لای، بەڵكو وەكو ئەوە وایە كە شوێنێكی بە خوێندا هاتبێت ڕێی  نوێژوو ڕۆژوو ناگرێت، وە هەر ئافرەتێك لەو حاڵەتەدا بوو كە بەردەوام خوێنی بینی ئەوە تەنها ئەو چەند ڕۆژە نوێژ‌و ڕۆژوو ناكات‌و ناگرێت كە عادەتی مانگانەی خۆیەتی بۆ نموونە پێش ئەوەی كە تووشی ئەو عادەتی بێ نوێژیە بێت مانگانە بۆ نموونە لە سێی مانگەوە تاوەكو 9 مانگ تووشی سوڕی مانگانە دەبوو با ئێستاش هەر وابكات، ئەگەر نەتوانێ خوێنەكە جیا بكاتەوە ئەوا ئەو خوێنە ڕەشە یان سورێكی تۆخە ئەوە خوێنی سوڕی مانگانەیە ئەوی تریان نەخێر خوێنەكە ڕەنگەكەی جیاوازە كە جیاكاری نەبێت وە بەگوێرەی عادەتی مانگانە نۆ ڕۆژەكەی خۆی شەش ڕۆژەكەی خۆی بۆی نییە نوێژوو ڕۆژوو بكات دوایی با خوێنیشی هەر بێت ئەوە نوێژو ڕۆژووی خۆی دەكات، وە ئەگەر عادەتەكەی نەزانی بەڵام توندی ڕەنگی خوێنەكە جیاكاتەوە بەپێی ئەوە ئەو ڕۆژانەی كە عادەتە تێیدا بەڕۆژوو نابێت ڕۆژەكانی تر بە ڕۆژوو دەبێت ئەگەر هیچ جیاكاریەكی نەبوو نە بە ڕەنگی خوێنەكە نە بە عادەكەی خۆی زانی كامەیە ئەوە فەرموودەی صحیحی لەسەرە (تحيضي بعلم الله ستة أيام أو سبعة أيام) شەش ڕۆژ تا حەوت ڕۆژ وا دادەنێت لە مانگێكدا كە عادەتە دوایی تێیدا بەڕۆژوو دەبێت إِن شاء الله هیچ ڕێگریەك نییە.

دكتۆر عبداللطیف أحمد

سەردان: ٥,١٧٧ بەش: حەیز و نیفاس