ئەو شتانە چین كە پێویستە مرۆڤی ڕۆژووەوان خۆی لێ‌ بپارێزێت كە لەگەڵ ڕەوشتی ڕۆژووەوان ناگونجێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو شتانە چین كە پێویستە مرۆڤی ڕۆژووەوان خۆی لێ‌ بپارێزێت كە لەگەڵ ڕەوشتی ڕۆژووەوان ناگونجێت؟

 بێگومان ئەو شتەی لەگەڵ ڕەوشتی ڕۆژووەوان ناگونجێت هەموو شتێكە كە خوا حەرامی كردووە: پێغەمبەر دەفەرمووێ: : (‏مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ وَالْجَهْلَ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ) (أخرجه أحمد. )،واتە: هەر كەسێك قسەی بەتاڵ و قسەی ناحەق‌و بوهتان‌و درۆو غەیبەت‌و شایەتی دانی ناحەق‌و جنێودان‌و دەم شڕی واز لێ‌ نەهێنێت ئەوە خوای گەورە پێویستی بەو كەسە نییە كە وازبێنێت لە خواردن‌و خواردنەوە، خوای گەورە رۆژووی بۆ ئەوە داناوە ئەخلاق‌و ڕەوشتمان جوان بكات، جا كە واز لەو شتانە نەهێنێت ئەوە خوای گەورە ‌پێویستی بەوە نییە كە واز لە خواردن‌و خواردنەوە بێنین، بەڵكو هەندێ كەسیش لە ڕۆژووەكەیان بەس برسیەتی‌و تینویەتیان بۆ دەمێنێتەوە، چونكە خۆیان نەپاراستووە لەو شتانەی كە خوای گەورە حەرامی كردووە لە ڕەوشت‌و ئاكاری ناشیرین.

سەردان: ٣,٤٣٥ بەش: ڕۆژوو