چیاوازى لە نێوان فەرموودەی قودسی و قورئان چیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چیاوازى لە نێوان فەرموودەی قودسی و قورئان چیە ؟

(حدیث القدسي) فەرموودەی قودوسی چییە ؟
فەرموودەی قودسی : ئەوەی کە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە خوای گەورەوە گێڕاویەتییەوە .
پێشی دەوترێت ( الحديث الرباني ) يان ( الحديث الإلهي )
ناونراوە بە ( الحدیث القدسي ) چونکە لەلایەن خوای (القدوس)ەوە بۆ پێغەمبەر بە سروش نێردراوە .

جیاوازی لە نێوان ( الحديث القدسي ) و قورئان :
قورئان : لەفز و واتاکەی هی خوای پەروەردگارە .
فەرموودەی قودوسی : واتاکەی هی خوای پەروەردگارە ، بەڵام لەفزەکەی هی پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم .
قورئان : خوێندنەوەی بەندایەتی بۆ هەر پیتێکی دە چاکەیە .
فەرموودەی قودوسی : ئەو دەچاکەیەی بۆ هەر پیتێکی نییە .
قورئان : لە نوێژەکان دەخوێنرێتەوە .
فەرموودەی قودوسی : لە نوێژەکان ناخوێنرێتەوە .
قورئان : تەحەددای موشریکەکانی پێ کراوە .
فەرموودەی قودوسی : تەحەددای پێ نەکراوە .
قورئان : هەمووی متەواتیر و صەحیحە .
فەرموودەی قودوسی : ضعیف و موضوع تێدایە .
قورئان : پێک هاتووە لە سوڕەت و ئایەت و جوزئو حزب .
فەرموودەی قودوسی : ئەوانەی نییە .
قورئان : ئینکاری کەری کافر دەبێت ئەگەر ئینکاری یەک پیتیشی بکات .
فەرموودەی قودوسی : بەو موتڵەقییە نییە ، بەڵکو کەسێک بەبێ عیلم ئینکاری زۆرێکی بکات ئەنجا تەکفیر دەکرێت .

جیاوازی لە نێوان (الحديث القدسي) و (الحديث النبوي) :
فەرموودەی قودوسی : واتاکەی هی خوای پەروەردگارە ، بەڵام لەفزەکەی هی پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم .
فەرموودەی پەیامبەر : لەفز و واتاکەی هی پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم .
فەرموودەی قودوسی : دەگەڕێنرێتەوە بۆ خوای پەروەردگار .
فەرموودەی پەیامبەر : دەگەڕێنرێتەوە بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم .
فەرموودەی قودوسی : بەزۆری باسی ترسان لە خوای گەورە و بەخشندەیی خوای گەورەیە و باسی ئەحکامی کەم تێدایه .
فەرموودەی پەیامبەر : ئەو باسانە و باسی ئەحکامیشی زۆر تێدایە .
فەرموودەی قودوسی : گوفتارین .
فەرمودەی پەیامبەر : گوفتاری و کرداری و ئیقڕارین .

ئەو سیغانەی کە لە فەرموودەی قودوسی هاتووە :
1 . قال رسول الله صلى الله عليه و سلم : قال الله تعالى : ...
2 . قال رسول الله صلى الله عليه و سلم : فيما يرويه عن ربه ...
3 . قال الله تعالى فيما يرويه عنه رسول الله صلى الله عليه و سلم ....
لە ڕاستیدا ئەمەش خاڵێکی ترە لە خاڵە جیاوازەکانی نێوان فەرموودی قودوسی لەگەڵ فەرموودەی پەیامبەر ، وە لەگەڵ قورئانیش ، چونکە فەرموودی پەیامبەر بە
قال رسول الله صلى الله عليه و سلم :
يان
عن النبي صلى الله عليه و سلم انه قال :
دەست پێ دەکات ، بەڵام قورئان وا نییە و فەرموودەی قودوسیش باسمان کرد چۆن دەست پێ دەکات .
بە سوود وەرگرتن لە :
مصطلح الحديث . ابن عثيمين
الأحاديث القدسية . احمد مصطفى

سەردان: ١٤,٢٩٧ بەش: فەرموودە