ئایا سزای گۆڕ سووک دەکرێ لەسەر باوەڕداری تاوانبار؟وە دار ناشتن لە تەنیشت قەبر لە سزاکەى کەم دەکاتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سزای گۆڕ سووک دەکرێ لەسەر باوەڕداری تاوانبار؟وە دار ناشتن لە تەنیشت قەبر لە سزاکەى کەم دەکاتەوە؟

بەڵێ سزایان لەسەر سووک دەکرێ چونکە پەیامبەری خوا صلی الله علیه و سلم بەلای دوو گۆڕدا تێپەڕی و فەرمووی:
(‏‏إنهما ليعذبان وما يعذبان في كبير أما أحدهما فكان لا يستتر من البول ، وأما الآخر فكان يمشي بالنميمة)
واتە( ئەم دوانە لەگۆڕەکانیاندا سزا دەدرێن کە لەسەر تاوانێکە کە بەگەورەیان نەدەزانی و لەڕاستیدا گەورەن و یەکێکیان لەبەر ئەوەی خۆی پاک نەدەکردەوە لەمیز و ئەوی تریان خەریکی قسە هێنان و بردن بوە لەنێوان خەڵکیدا)
پاشان چڵە دارخورمایەکی تەڕی هێنا وکردی بە دوو بەشەوە و لەسەر گۆڕەکانیان چەقاندی و پاشان فەرمووی:
"لَعَلَّهُ أَنْ يُخَفَّفَ عَنْهُمَا مَا لَمْ تَيْبَسَا "واتە(ئومێدەوارم خوای گەورە سزاکانیان لەسەر سووک بکات هەتا ئەم دوو چڵە ووشک دەبنەوە)
کەئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سزای گۆڕ سووک دەکرێت بەڵام ئایا مەبەست لەهێنانی ئەو چڵە دارخورمایە چی بوو کە هێنای بۆ سووک کردنی سزای ئەو دوو سزادراوە؟؟
۱ـ ئەوترێ کە چڵە دارخورماکان هەتا ووشک بوونیان سبحان اللە و تەسبیحاتی خوا دەکەن و تەسبیحاتیش سزا لەسەر مردوو سوک دەکات و ئەم هۆکارەشیان کردوەتە بەڵگە ـ کە بەڵگەیەکی دوور و لاوازەـ کە سوونەتە مرۆڤ سەردانی گۆڕستانی بکات و لەوێ سبحان اللە بکات بۆ سوک کردنی سزای سەریان۰
۲ـ هەندێ لەزانایان ئەم هۆکارەی سەرەوەیان بەلاواز داناوە چونکە چڵە دارخورماکان سبحان اللە و تەسبیحاتی خوا دەکەن تەڕ بن یاخود ووشک و خوای گەورە دەفەرموێ:
"تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ۗ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا"
واتە( ستایشی خوا ده‌که‌ن هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له‌ ناویاندایه‌ وه‌ هیچ شتێك نیه‌ که‌ سوپاسی ئه‌و ستایش نه‌کات به‌ڵام ئێوه‌ تێ ناگه‌ن له‌ ته‌سبیحاته‌که‌یان به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌ په‌له‌نه‌که‌ری لێبورده‌یه‌.)
وە پەیامبەری خوا گوێی لە دەنگی بەرد بووە کە تەسبیحاتی خوایان کردووە و بەردیش ووشکە و ئەی کەوایە هۆکارەکە چیە؟
هۆکارەکە بریتیە لەوەی کە : پەیامبەری خوا ئومێدی بەخوای گەورە هەبوە کە سزاکەیان لەسەر سووک بکات هەتا ئەو دو چڵە دارخورمایە تەڕن ـ واتە ماوەکەی درێژ نەبوەـ وە لەبەر ئاگادارکردنەوەی هاوەڵان لەکارەکانیان کەبوەتە هۆی سزادانیان لەبەرئەوەی کارەکانیان گەورەبوە وەک چۆن لە فەرمودەکەدا ئاماژەی پێداوە کە پەیامبەری خوا فەرمویەتی بەڵکو کارەکەیان گەورەبووە کە یەکێکیان خۆی نەپاراستوە لە میز و کەسێکیش خۆی لە میز نەپارێزێ کەواتە بەبێ بوونی پاکی و تەهارە نوێژی کردووە و ئەوی تریش لەنێو خەڵکیدا قسەی هێناوە و بردوە و خراپەکاری بڵاوکردوەتەوە لەنێو خەڵکیداـ پەنا بەخواـ کە ڕق و کینەی دروست کردوە لەنێویاندا و کە ئەمیش تاوانێکی گەورەیە۰
ئەم بۆچونەش لە ڕاستیەوە نزیکترە کە شەفاعەتێکی کاتی بووە بۆ ووریاکردنەوەی ئوومەتەکەی نەک وەک شەفاعەتێکی هەمیشەیی بۆیان۰
وەدەبێ لێرە لەسەر خاڵێ هەڵوەستە بکەین و شتێک هەیە ڕەدی بکەینەوەکە هەندێ لە زانایان خوا لێیان خۆشبێ فەرمویانە:
کە سوونەتە مرۆڤ چڵە دارخورمایەکی تەڕ یان دارێ لەسەرگۆڕ بنێژێ بۆ سوک کردنی سزای سەر گۆڕەکە و ئەم بە بەڵگەگرتن و ووتەیە ڕاست نیە و نابێ ئەنجام بدرێ چونکە:
۱ـ ئێمە بۆمان کەشف نەکراوە کە ئەو مردوە سزا دەدرێ بەپێچەوانەی پەیامبەرەوە کەلەڕێی وەحیەوە زانیویەتی۰
۲ـ ئەگەر وامان کرد ئەوا گومانی خراپمان بە مردوەکە بردوە وبەخراپمان داناوە چونکە گومانی خراپمان بردوە بەوەی کەسێکی خراپەو سزا دەدرێ و کێ دەزانێ وە دەکرێ کەسێکی باش بێت و لەخۆشیدا بێت لەگۆڕەکەیدا و پێ ئەچێ لەو کەسانە بێت کە خوای گەورە لێی خۆش بووە پێش مردنی بەهۆکارێک لەهۆکارەکانی لێخۆشبوون و شایستە بە سزا نیە۰
۳ـ ئەم ووتە و کردەوەیە پێچەوانەی پێشینی چاکی ئەم ئوومەتەیە کە باشترین و شارەزاترین کەسانێک بوون لە جێبەجێ کرنی شەرع و بەرنامەی خوای گەورەدا و هیچ کەس لە هاوەڵان کاری وایان نەکردووە و نازانم ئێمە چین و کێین هەتا کاری وا بکەین؟ !!
٤ـ خوای گەورە بەلەوە باشتر دەرگای خەیری لێکردوینەتەوە بەوەی کە پەیامبەری خوا هەرکات لەناشتنی مردویەک لێبوایەتەوە و ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی تەواو بکردایە دەیفەرموو: "استغفروا لأخيكم واسألوا له التثبيت فإنه الآن يسأل"
واتە( داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ براکەتان و داوای دامەزراوەیی لێبکەن چونکە ئێستا پرسیاری لێ ئەکرێ)
فتاوى أركان الإسلام لفضیلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

سەردان: ٣,٥١٩ بەش: بیروباوه‌ڕ