دروستە لە پشتى ئۆتۆبێلەوە ناوى (الله) بنوسین بۆ جوانى یان بۆ تەبەڕوک؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە لە پشتى ئۆتۆبێلەوە ناوى (الله) بنوسین بۆ جوانى یان بۆ تەبەڕوک؟
پرسیار:

وریاكردنەوەی موسڵمانان لە دە كاری ناشەرعی تایبەت بە شوفێر و خاوەن ئۆتۆمبیلەكان
1- نوسینی ووشەی (الله) لە دوای ئۆتۆمبیلەوە كە سەردەكێشێ بۆ ئەوەی بەرپیسی و شتی نەشیاو بكەوێت
هەندێك لە خۆشنووسەكان هەڵدەسن بە نووسینی لافیتە و دانانی یان نووسینی ناوی ( الله ) لەسەری و لە دوای سەیارەوە هەڵی دەواسن كە وا دەكات بەرشتی پیس بكەوێت ، بۆیە داواكارم لەبەڕێزتان كە ڕوونكردنەوەمان بدەنێ‌ لەو بارەیەوە خوا پاداشتان بداتەوە؟

بۆ هیچ خۆشنووس و وێنەكێشێك دروست نیە كە ووشەی (الله) یان هەرناو وسیفەتێكی تری خوای گەورە بنوسێت و لەدوای سەیارەوە یان هەرشتێكی ترەوە دای بنێت یان هەڵیواسێت وهەروەها بۆ خاوەن سەیارەكەش دروست نیە كەبەو كارە رازی بێت و ئیتر بۆ جوانی دای بنێت یان بۆ تەبەروك یاخود وەكو هۆكار و وەسیلەیەك بۆ بیرخستنەوە ئەو بابەتانە كە هەندێك لە خەڵكی عەوام ونەفام ئەو كارە دەكەن ، چونكە ئەوە كارێكی بیدعەیە و ئەصڵی نیە نە لە قورئاندا ونە لە سوننەتیشدا وە خوای گەورە فەرمانی نەكردووە بەوشێوازە بیپەرستین ، و جگە لەوەش ئەوە بەسووك سەیركردنی ئەو ناوو صیفاتەیە وپاك ڕانەگرتنێتی لەبەركەوتنی بە شتی نەشیاو وپیس .
وە هەروەها سەردەكێشێ بۆ ئەوەی خاوەنەكەی تووشی شیرك بكات ئەگەر وەكو پارێزبەندیەك بەكاری بهێنێت وپێی وابێت سوودی پێ دەگەیەنێت و زیانی لێ دووردەخەنەوە تەنها بە نووسین وهەڵواسینی.
وە ناوو سیفاتەكانی خوای گەورە لەشەرعی ئیسلامدا بۆ ئەوەیە كە لەبەریان بكەین وماناكانیان بە جوانی بزانین وكاری پێ بكەین و خەڵكیش فێری ئەو زانستە بكەین بۆ ئەوەی زیاتر و باشتر خوای گەورە بناسین و چێژ لە عیبادەت وەربگرین بەهۆیەوە ، نەوەك هەڵواسین ودەستپیاهێنانی وتەماشاكردنی و ڕازاندنەوەی و ئەوشتانە.
لیژنەی هەمیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی وفەتوا بە ژمارە 19691
عبدالعزیز بن عبدالله بن باز (سەرۆك)
عبدالعزیز ئال شیخ (جێگری سەرۆك)
بەكر ابو زید (ئەندام)
عبدالله بن غدیان (ئەندام)

سەردان: ١,٩٦٧ بەش: هەمەجۆر