ئایا دروستە جیماع لەگەڵ دەستگیرانەکەم بکەم؟ واتە دواى مارەبڕینى شەرعى و پێش گواستنەوەى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە جیماع لەگەڵ دەستگیرانەکەم بکەم؟ واتە دواى مارەبڕینى شەرعى و پێش گواستنەوەى؟

ئەگەر عەقدی شەرعی هاوسەرگیری تەواو بوو و ئەنجام درا ـ بۆ هاوسەرەکەی حەڵاڵە هەمو ئەو کارانەی لەگەڵ ئەنجام بدات کە هاوسەرەکان لەگەڵ خێزانەکانیان دەیکەین بەڵام باشتر وایە کەدوای عەقدی مارەبڕینەکە و پێش گواستنەوە نەچێتە لای هەتا کاتی ڕاگەیاندن و زانینی خەڵکی کە بوون بە هاوسەری یەکتر لەبەر ئەو کارانەی کە پێ ئەچێ تووش ببن لە خراپە و مەفسەدەی زۆر کە لەوانەیە ئافرەتەکە دوو گیان ببێ و لەو جیماع و جووتبونەوە و پاشان کێشە ڕووبدا و بگات بە تەڵاق و جیابوونەوە یاخود مردن کە ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانی ئافرەتەکە و خانەوادەکەی و ئەمەش دەبێتە هۆی ئیحراجی و نیگەرانیەکی زۆر ـ هەر بۆیە مارەکراو بۆی هەیە دەست بدات لە هاوسەری و ماچی بکات بەڵام دەبێ لەگەڵی جووت نەبێت نەک لەبەر ئەوەی حەرام بێت بەڵکو لەبەر ئەوەی کە مەفسەدە و خراپەی لێ دەکەوێتەوەـ
وە نمونەى ئەمەش لە واقعدا زۆرە کە پێش گواستنەوە کارى جووتبون ڕووىداوە دواى ئەوە ئەو کوڕە بە ڕوداوێک مردووە ، پاشان ئەم کچە نەیزانیوە چۆن ئەمە بدرکێنێ لە لاى کەس و کارى ، وە ڕەنگە باوەڕى پێ نەکەن و تۆمەتى خراپی بدەنە پاڵ جا لەبەر ئەوە نەکرێ چونکە : لأن درء المفاسد مقدّم على جلب المصالح : واتە (لادانی مەفسەدەت لەپێشترە لەبەدەست خستنی مەصلەحەت)
وە پرسیار کراوە لە شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله :
کە ئایا چی شتێ جائیز و ڕێپێدراوە بۆ پیاو لەگەڵ هاوسەری ئەنجامی بدات دوای مارەکردنی و پێش گواستنەوەی ؟
لە وەڵامدا فەرمووى :
جائیز و ڕێپێدراوە بۆ پیاو هەمو ئەو شتانە کە بۆ خێزان و هاوسەران درووستە لەگەڵ ئەو کچەی کە مارەی کردووە ئەنجام بدات بەڵام باشتر وایە ئارام بگرێ هەتا کاتی گواستنەوەی و ئەگەر پێویستی بە سەردانکردن و پەیوەندی هەبوو بە ئیزنی کەسوکاری بۆ کارێکی ڕون و ئاشکرا هیچی تیانیە و ئەگەر کۆبونەوە و بەیەکەوە بوون هەردوکیان بە ئیزن و ئاگاداری کەسوکاری ئەویش هیچی تیا نیە بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی نهێنی و کەس نەیزانێ ئەمە کارێکی ترسناکە و پێ ئەچێ ببێتە هۆی گومانی خراپ پێبردنیان یان نکوڵی و ڕێگری کردنیان لەپەیوەندی کردن پێکەوە و دەبێتە هۆی فیتنەیەکی گەورەـ چونکە ئیحتیمالە دووگیان ببێ ، وە خەڵکى گومانى خراپ ببەن (واتە : بڵێن ئەم ئافرەتە هێشتا نەگواستراوەتەوە چۆن دووگیان بووە) یاخود مێردەکەى ئینکارى ئەوە بکات کە چوبێتە لاى بۆیە فیتنەیەک و شەڕێکى گەورەى لێ دەبێتەوە 
بۆیە واجبە کە خۆی بەدوور بگرێ و ئارام بگرێ هەتا کاتی گواستنەوە و ڕاگەیاندنی هاوسەرگیریان و هەر کات پێویستی بە پەیوەندی پێوەکردن یان یەکتر بینین بوو با لەگەڵ باوک یان دایک یان برای بێت بۆ ئەوەی تووشی شتێک ببن کە مەترسی دەرئەنجامێکی خراپی لێبکرێ۰ خوای گەورە هەموولایەک سەرفراز بکات .
مجموع فتاوى ابن باز " (21 / 208 , 209).
وە هەروەها شيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله لەم بارەیەوە دەفەرموێ :
دروستە کە قسەى لەگەڵدا بکات وە لەگەڵى دابنیشێت بەڵام بە بێ جیماع چونکە ئەوە خەتەرە و سەردەکێشێ بۆ گومانى خراپ ، وە ڕەنگە ئەم کچەیە بەو جیماعە دوگیان ببێ و منداڵى ببێ پێش کاتى دخولپێکردنى کاتى گواستنەوە ، و ئافرەتەکە تۆمەتبار بکرێ .
لقاءات الباب المفتوح " ( 175 / السؤال رقم 12 ) .

سەردان: ١٨,٤٦٥ بەش: پرسیارە جنسیەکان