دروستە بە هۆى نەخۆشیەوە سوێند بخۆیت و گۆشت لەسەر خۆت حەرام بکەى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە بە هۆى نەخۆشیەوە سوێند بخۆیت و گۆشت لەسەر خۆت حەرام بکەى؟
پرسیار:

داپیرم گۆشتی لەسەر خۆی حەرام كردووە لەپاش نەخۆشیەك كە تووشبوو دوای خواردنی گۆشت ، جا لەوكاتەوە لە خۆی حەرامی كردووە و تی : وەكو گۆشتی دایك وباوكم وەها بێت لێم ، ئایا چی بكات؟ 

ئەو شتەی كە حەڵاڵە بە حەرام كردنی كەسێك حەرام نابێت و كەفارەتی سوێندێكی لەسەرە و لەو گۆشتەش بخوات كە حەرامی كردبوو لەسەر خۆی ، وە كەفارەتی سوێندیش ئەوەیە كە بەندەیەك ئازاد بكات ئەگەر توانرا ، یان نانی دە هەژار وە یاخود جلوبەرگی دە هەژار ، جا هەركام لەو كارانەت كرد ئەوا لەسەرت كەوتووە و ئەگەریش هیچ كامیانت بۆ نەكرا ئەوا سێ رۆژ بەرۆژوو دەبیت : ‏{‏فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ‏}‏ ‏[‏سورة المائدة‏:‏ الآية 89‏‏‏]‏‏.‏ جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره‌ سوێندانه‌: نان و خۆراک دانه‌ به‌ ده‌ که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که‌ بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته‌ کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه‌ که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه‌ کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه‌ سه‌ر .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ١,٩١٧ بەش: خواردن و خواردنەوە