بەشەکان
بیروباوهڕ ١٥٧ فەرموودە ١٦ پاك و خاوێنى ١٥٦ نوێژ ٢٣٦ ڕۆژوو ١٨٩ حەج و عومرە ٥٥ ژنهێنان و خێزان ١٦٥ ئافرەتان ١٠٠ سيحر و جادوو ١٤ تاوانهكان ٥٨ ئادابەکان ٢٠ مافەکان ١٠ تەزکیەى نەفس ٥٥ هەمەجۆر ١٣٤ پزیشکى ٤٨
ئامار
پرسیارەکان: ١٨٧٩
کۆی سەردان: ١٠٧٤٤٠٢
پرسیار لەوێنەدا
|
حوكمی خۆ تەقاندنەوە لەناو كافراندا چیە؟
حوكمی شەرعی چی یە كەوا كەسێك خۆی مین ڕێژ دەكات و خۆی دەتەقێنێتەوە لەناو كافراندا بۆ لەناو بردنیان؟ وە ئایا ڕاستە چیرۆكی منداڵەكە بكرێت بە بەڵگە كە فەرمانی كرد بە پاشاكە كە بیكوژێت؟ ئەو كەسەی كە خۆی مین ڕێژ دەكات بۆ ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لەناو كۆمەڵگایەك لە كۆمەڵگاكانی دوژمندا، ئەوە خۆی كوشتووە، وە لە ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێت بەو شتەی كە خۆی پێ كوشتووە، وە بە نەمری تێیدا دەمێنێتەوە هەروەكو چۆن ئەم شتە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم)، وە سەیرە ئەو كەسانەی كەبەم كارە هەڵدەستن و ئەم ئایەتەیش دەخوێننەوە كە خوای گەورە دەفەرمێت: [ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا] [النساء: 29] واتە: ئێوە خۆتان مەكوژن، چونكە بە ڕاستی خوای گەورە زۆر بەبەزەیی یە لە گەڵتاندا. (فتاوى الأئمة في النوازل المدلهمة: ص128-130). ![]() ئەگەر کەسێک لە ڕەمەزاندا بیرى چوو شتێکى خوارد ئایا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە ؟ حوكمی كردارە خۆكوژی یەكان چی یە؟ |