ئەگەر کەسێک لە ڕەمەزاندا بیرى چوو شتێکى خوارد ئایا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک لە ڕەمەزاندا بیرى چوو شتێکى خوارد ئایا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە ؟

هەركەسێك بە لەبیرچوونی لە ڕۆژووی ڕەمەزاندا هەر شتێكی خواردەوە، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە و هیچ تاوانیشی لەسەر نیە، و پێویستە لەسەری ڕۆژووی ئەو ڕۆژەی بباتە سەر و تەواو بكات، و ڕۆژووەكەشی بەتاڵ نەبووەتەوە و قەزاشی لەسەر نیە، لەسەر ڕای تەواوی زانایان، وە ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئەحمەدیش ڕایان بەم شێوەیە.
هەروەها ئیمامی بوخاری و ئیمای موسلیم لە پێغەمبەری خواوە دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: [من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإنما أطعمه الله وسقاه] ، واتە: هەركەسێك بە ڕۆژوو بێت و لەبیری بچێت بخوات یان بخواتەوە، ئەوا با ڕۆژووەكەی تەواو بكات و بیباتە سەر، ئەوە خوای پەروەردگار خواردن و خواردنەوەی پێی داوە.
وە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە: [إذا أكل الصائم ناسياً أو شرب ناسياً فإنما هو رزق شافه الله إليه، ولا قضاء عليه] (رواه الدار قطبي وقال: إسناد صحيح).، واتە: ئەگەر ڕۆژووان لەبیری چوو كە بە ڕۆژووە، و خواردن و خواردنەوەی خواردەوە، ئەوا ئەو خواردن و خواردنەوانە ڕۆزییەكە كە خوای گەورە پێی داوە و بۆی ناردووە، قەزا كردنەوەشی لەسەر نیە.

(اللجنة الدائمة: فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء: ج 10: ص 269).