شوێن و جێگەى زەکات چۆنە لە ئیسلامدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شوێن و جێگەى زەکات چۆنە لە ئیسلامدا؟

زەکات پایەیەکە لە پایەکانی ئیسلام وە پێویستییەکە لە پێویستیەکانی
یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئیسلام ، وە بەراورد کراوە لەگەڵ نوێژدا . لە قورئانی پیرۆزدا لە ھەشتاو دوو ئایەتدا ، وە خوای گەورە فەرزی کردووە لە قورئاندا وە لە فەرمودەکانی پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم وەکۆی زانایانیشی لەسەرە:
قال تعالى: (وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ) (سورة البقرة:43) .
واتە: نوێژ بکەن و زەکات بدەن و لەگەڵ کڕنوش بەران کڕنوش بەرن .
وعن أبن عمر رضي الله عنه قال:رسول الله : (بني الإسلام على خمس ، شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله ، وأقام الصلاة، وإيتاء الزكاة ، وحج البيت ، وصيام رمضان) البخاري (8/49/1) ,مسلم (16 –20-45/1).
واتە: ئیسلامەتی لەسەر پێنج پایە دامەزراوە: شایەتی دان بەوەی کە ھیچ پەرستراوێکی حەق نییە جگە لە اللە ، وە محمد نێرراوی ئەوە وە نوێژ کردن ، زەکات دان و ، حەج کردن و ، ڕۆژو گرتنی مانگی ڕەمەزان .
وەرگیراوە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (2)

سەردان: ٤,١٨١ بەش: زەکات و سەرفیترە