زەکاتی پارەیەک کە لە قەرزدا بێت چۆن دەدرێ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
زەکاتی پارەیەک کە لە قەرزدا بێت چۆن دەدرێ؟

زەکاتی پارەیەک کە لە قەرز دایە :
یەکەم : ئەو قەرزەی کە زەکاتی تێدا نییە ، وەک ئەو جۆرە ماڵانەی کە لەبنەڕەتدا زەکاتیان لەسەر نییە وەک چەند کیلۆیەک لە برنج یان شەکر ، وە وێنەی ئەمانە زەکاتیان تێدا نییە لە قەرزدا بێت یان نا.
دووەم : ئەو ماڵەی کە زەکاتی تێدایە وەک زێڕو زیوو پارە ، ئەگەر ئەو جۆرە ماڵە قەرز بێت:
أ- لەسەر کەسێکی ھەژاری بێ ماڵ ، یان لەسەر کەسێک کە نکۆڵی لەو قەرزە بکات ، یان دوای بخات و نەیداتەوە . ئەوە زەکاتی لەسەرنییە ھەتا قەرزەکەی وەرنەگرێتەوە. جا کە وەری گرتەوە زەکاتی یەک ساڵی لێ دەدات.
ب- قەرز لە سەر کەسێک کەنکۆڵى لێ ناکات و دان دەنێ بەوەى کە قەرزارە ، وەتوانای ھەبێت بیداتەوە خاوەنەکەی . ئەو جۆرە واجبە ھەموو ساڵێک (خاوەن پارەکە نەک قەرزارەکە) زەکاتی لێ دەربکات و لەگەڵ پارەکانى حسابی  بکات بۆ نموونە ئەگەر تۆ پێنج ملیۆنت هەبێ و دوو ملیۆنیشت لەقەرزدا بێ ئەوکاتە دەبێ زەکاتى حەوت ملیۆن بدەى بەو مەرجەى قەرزەکە لاى کەسێک بێت کە نکۆڵى لێ نەکات و تۆش دەستت لێ نەشتبێ .

وەرگیراوە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (2)

سەردان: ٦,٦٨٧ بەش: زەکات و سەرفیترە