حوکمى بەکارهێنانى قەترەی گوێ‌ و لوت و چاو لەگەڵ بەكارهێنانی كلی چاوڕەشتن چیە بۆ ڕۆژوەوان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى بەکارهێنانى قەترەی گوێ‌ و لوت و چاو لەگەڵ بەكارهێنانی كلی چاوڕەشتن چیە بۆ ڕۆژوەوان؟

ئایا حوكمی قەترەی گوێ‌ چیە؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
لا بأس على الصائم أن يقطر في أذنه حتى وإن وجد طعمه في حلقه فإنه لا يفطر به، لأنه ليس بأكل ولا شرب، ولا بمعنى الأكل والشرب.
واتە : هیچی تێدا نیە بۆ ڕۆژوەوان كە قەترە بكاتە گوێیەوە تەنانەت ئەگەر هەستی بە تامەكەشی كرد لە قوڕگیدا ئەوا رۆژوەكەی ناشكێنێت, چونكە ئەو قەترەیە خواردن و خواردنەوە نیە و بەومانایە نایەت.مجموع الفتاوى (19/ 205)

ئایا حوكمی قەترەی لووت چیە؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
لو قطر في أنفه فدخل جوفه فإنه يفطر إن قصد ذلك .
ئەگەر قەترەی كردە لووتیەوەو چووە ناو هەناویەوە ئەوا رۆژوەكەی دەشكێت ئەگەر بەمەبەست ئەو كارەی كردبێت. مجموع الفتاوی (19/ 205)

ئایا حوكمی بەكارهێنانی قەترەی چاو چیە بۆ رۆژوەوان؟
شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
1- قەترەی چاو رۆژوی پێ ناشكێت لەسەر ڕای پەسەندی زانایان.
2- ئەگەر تامی قەترەكەی كرد لە قوڕگیدا ئەوا بۆ دڵنیایی خۆی دەتوانێت قەزای رۆژوەكەی بداتەوە بەلام واجب نیە, لەبەر ئەوەی چاو رێچكەی خواردن و خواردنەوە نیە بۆ ناو گەدە. مجموع الفتاوی (15/ 260-261)

ئایا دروستە بۆ رۆژوەوان كە چارەسەری چاوی بكات بە قەترە یان چاوڕەشتن؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
دروستە بۆ رۆژوەوان چارەسەری نەخۆشی چاوی بكات بەوەی دەیەوێت لە قەترە وچاوڕەشتن چونكە رۆژو ناشكێنێت.
مجموع الفتاوی (19/ 24)

ئایا حوكمی بەكارهێنانی كلی چاوڕەشتن چیە لە رۆژی رەمەزاندا؟
شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
أ- چاورەشتن رۆژو ناشكێنێت بۆ ئافرەت و پیاو لەسەر رای راست ودروستی زانایان.
ب- بەڵام بەكارهێنانی لەشەودا باشترە بۆ رۆژوەوان.
مجموع الفتاوی (15/ 260)
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
هیچی تێدا نیە رۆژوەوان چاوبرەشێت.. مجموع الفتاوی (19/ 205)