حوكمی بەكارهێنانی بۆنی خۆش وەكو رۆنی عود و كۆلۆنیا لە رۆژی رەمەزاندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی بەكارهێنانی بۆنی خۆش وەكو رۆنی عود و كۆلۆنیا لە رۆژی رەمەزاندا؟

حوكمی بەكارهێنانی بۆنی خۆش وەكو رۆنی عود و كۆلۆنیا لە رۆژی رەمەزاندا؟
شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
دروستە بەكاربهێنرێت بەمەرجێك هەڵنەمژرێت.. مجموع الفتاوی (15/ 267)

ئایا دروستە بۆ رۆژوەوان كە بۆنی خۆش وعەتر بەكاربهێنێت؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
دروستە بۆ رۆژوەوان كە خۆی بۆنخۆش بكات بەوەی دەیەوێت لە بۆنی خۆش و رۆژویش ناشكێنێت.
مجموع الفتاوی (19/ 24)

ئایا هەڵمژینی بۆنی خۆش كاریگەری هەیە لەسەر رۆژو؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
ئەو بۆنانەی كە ماددە نین و بچنە ناو لووتەوە ئەوا رۆژو ناشكێنن.
مجموع الفتاوی (19/ 222)