کەسانێک دەڵێن سەفەر کردن بە فڕۆکە و سیارە هیچ ناڕەحەتى تێدا نیه بۆیە موسافر دەبێ بەڕۆژوو بێ ئایا ئەم بۆچونە تا چەند وایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک دەڵێن سەفەر کردن بە فڕۆکە و سیارە هیچ ناڕەحەتى تێدا نیه بۆیە موسافر دەبێ بەڕۆژوو بێ ئایا ئەم بۆچونە تا چەند وایە؟
پرسیار:

موسافیر ڕوخسەتی پێدراوە كەوا بەڕۆژوو نەبێت بەڵام ئەو هۆكارە تازانەی كەوا ئێستا لە ئارادایە وەكو فڕۆكەو ئۆتۆمبێل كە هەندێ كەس ئەڵێن كەوا ئەو كەسەی كە لەسەفەرە هەست بە هیچ ناخۆشیەك ناكات كاتێك كەوا بەم هۆكارانە سەفەرەكەی ئەكات ئایە ئەم هۆكارانە ئەبنە هۆی ئەوەی ئەو ڕوخسەتەی خوای گەورە بە موسافیری داوە لەدەستی بدات‌و نەبێتە ڕوخسەت بۆی كەوا كاتێك لەسەفەرە بەڕۆژوو نەبێت؟

خوای پەروەردگار ئەحكامەكان چ واجب بێت چ حەرام بێت چ موستەحەب بێت چ مەكروه بێت ڕەبتی كردوون بە وەسفێكی ئاشكراەوە (وصف ظاهر منضبط)، وەكو زانایانی (أصول) دەفەرموون، بۆ نموونە عیلەتی ڕۆژوو شكاندن ئەو ڕوخسەتە چییە كە خوای پەروەردگار داویەتی بە كەسێك كە لەمانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبێت عیلەتەكە دەبێت وەسفێك بێت ئاشكرا بێت بۆیە سەفەر كراوەتە عیلە هەركەسێك لەسەفەر بێت ئەوە بۆی هەیە بەڕۆژوو نەبێت، نەخۆشی ئەوە عیلەتێكی ئاشكرایە ئەوە كابرا بەڕۆژوو نابێت، بەڵام ئێمە بڵێین نەخێر عیلەتی بەڕۆژوو نەبوون مەبەستەكە لەوەدایە ئایە سەفەر بە تەیارە دەكات یا بە سەیارە یا بە قیتار یا بە سواری وڵاغ یا بەپێ؟ ئەگەر سەیارەكە زۆر خێرا بێت كەواتە بۆی نییە بەڕۆژوو نەبێت، ئەگەر سەیارەكە هێواش ڕۆیشت‌و مۆدیل كۆن بێت ئەوە روخسەتی نییە هەر دەبێت بەڕۆژوو بێت یعنی ئەو وەسفانە منزبت نین بۆیە خوای پەروەردگار عیلەیەكی داناوە [فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ]  [البقرة:184]. دوو وەسفی دیارو ئاشكراو منزبتی داناوە هەر كەسێ نەخۆش بوو یان لەسەفەر بوو ئەوە بۆی هەیە بە ڕۆژوو نەبێت، كە بەڕۆژوو نەبوو چەند ڕۆژانێكی تر بە ئەندازەی ئەو ڕۆژانە دەگرێتەوە كە تێیدا بەڕۆژوو نەبووە، كەواتە ناكرێت بڵێین جۆری سەیارەكە یان جۆری هۆكاری گواستنەوەكە عیلەتی حوكمەكە دیاری دەكات، ئەمڕۆ خەڵك بە هۆكاری پێشكەوتووتر سەفەر دەكات لەوانەیە ئەوەندە ماندوو نەبێت وەكو جاران بە وڵاغ سەفەری كردووە كەواتە ئەمڕۆ ڕوخسەتی نەبێت نەخێر خوای پەروەردگار ڕەبتی حوكمەكەی كردووە بە وەسفێك كە بریتیە لە سەفەر [فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ]  [البقرة:184]. هەر كەسێ لەسەفەردا بێت بۆی هەیە بەڕۆژوو نەبێت جا بەهەر هۆكارێك سەفەر بكات وە خوای گەورەش زانایە كە لەداهاتوودا چی دروست دەبێت، یان خوای پەروەردگار دەیفەرموو هەر كەسێ سەفەر بكاو ماندوو بێت تییدا نەخێر فەرموویەتی هەر كەسێ لەسەفەر بێت هەتا ئەو كەسانەش كە سایەقی ڕێگان كە ڕۆژانە لە سەفەردان ئەوانیش بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن هەر ڕۆژانێك كە سەفەریان نەكرد لەو ڕۆژانەدا قەزای دەكەنەوەو دەیگێڕنەوە .

دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٣,٦٦٥ بەش: ڕۆژوو