کەسانێک دەڵێن بۆ نوێژ یان ڕۆژوو گرتن ئەگەر‌ بە دڵ نیەتت هەبێت‌ و بە زمانیش بیڵێی زیاتر مرۆڤ قەناعەتی پێدێت تا چەند وایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک دەڵێن بۆ نوێژ یان ڕۆژوو گرتن ئەگەر‌ بە دڵ نیەتت هەبێت‌ و بە زمانیش بیڵێی زیاتر مرۆڤ قەناعەتی پێدێت تا چەند وایە؟

ئاخر ئەوە پێی ناوترێ نیەت ئەوە پێی دوترێ زیادە كە بەڵگەی لەسەر نییە، پێغەمبەری خوا بەدەم نیەتی نەهێناوە ئەوجا لەوە سەیرترو غەریب تر یەعنی بۆ نموونە نوێژ كە لە نوێژیدا نابێت نیەت بەدەم بهێنرێت لەوێشدا شوێنەكەی دڵە، بۆیە كەسێك كاتێك گوێی لە بانگ دەبێت بەپەلە هەڵدەستێت دەستنوێژ هەڵدەگرێت بۆچی؟ دەستنوێژ دەگرێ بۆ ئەوەی بچێ نوێژ بكات دوای دەستنوێژ گرتنەكەی دەچێت بەرەو مزگەوت ڕادەوەستێ لە ڕیز چاوەڕێیە ئیمامەكە بڵێ (الله اكبر) ئەویش بۆ ئەوەی نوێژەكەی بكات دەڵێ (الله اكبر)، ئەوانە هەمووی نیەتە بۆ ئەوە چووە نوێژی نیوەڕۆ بۆ نموونە بە جەمەعات بكات ئەوە نییەتە ئەما وابزانێ نیەتم ئەوەیە بڵی من نیەتمە ئێستا نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕكعات بەجەماعەت دەكەم لەدوای ئەو ئیمامە بۆ خوای گەورە (الله اكبر)، ئەو قسانە هیچی ڕاست نییە جگە لە (الله اكبر) بەڵكو بە ووتنی مرۆڤ قەرزار دەبێتەوە لەسەری، چونكە كارێكی كردووە كە نە ئەمری خواو پێغەمبەری خوای لەسەرە، وە بە بیدعە دادەنرێ، جا وتم ئەوە بۆ نوێژ هەمان شتیشیان بۆ ڕۆژوو داناوە تەماشا دەكەین لە زۆر لە مزگەوتەكاندا لە دوای نوێژی عیشا بەخەڵك دەوترێ خەڵكینە نیەت بێنن هەمووی بەیەكەوە نیەت دێنن بەدەنگ هەشیانە دەستیش دەگرێ وەكو نوێژ كە لە ڕاستیدا (الله اكبر) پەیوەندی بەڕۆژوو نییە پەیوەندی بە نوێژەوە هەیە، پێغەمبەری خوا باسی نوێژمان بۆ دەكات‌و دەفەرمووێ: (مِفْتَاحُهَا التكْبِیرُ) سەرەتا نوێژ بە (الله اكبر) دەست پێدەكات وە بە سەلام دانەوە كۆتایی دێت، كەچی تەماشا دەكەین ڕۆژووشیان كردە نوێژ كە (الله اكبر)ی بۆ دەكەن یان دەست لەسەر دەست دادەنێن ئەوە هەمووی بیدعەو نەزانییە، وە مرۆڤ نابێت بخەڵەتێت بەوەی كەسێك كە بەناوی مامۆستای ئاینیەوە ئەو شتە بكات، ئامۆژگاریمان بۆ ئەو مامۆستایانە ئەوەیە واز بێنن لەو كارانە(كُلُّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ وَكُلُّ ضَلَالَةٍ فِي النَّارِ) (رواه النسائي في "سننه" (3/188 ـ 189) من حديث جابر بن عبد الله بنحوه، ورواه الإمام مسلم في "صحيحه" (2/592). )هەر شتێك كە ئەمری پێغەمبەری خوای لەسەر نەبێت ئەوە نییەو مرۆڤ نەی كات، وە بەدەمیش ئەو قسە نەڵێت با بەنیەتی دڵی خۆی بێت، جا عەجەبەن كەسێك شەو هەستاوەتەوە فەقیرە خەریكی نان خواردنە جاران پێش ڕەمەزان عادەتی وا نەبووە كە شەو هاستاوەتەوە نان دەخوات مەبەستی ڕۆژوو گرتنە جا كە ئەوە نیەت نەبێت چ شتێك نیەتە؟! با بەدەمیش نەڵێت من نیەتمە بەیانی بەڕۆژوو دەبم، بابێینەوە سەر ئەسڵی باسەكەمان ئایە نیەت هێنان دەبێت هەبێت بەبێ نیەت ڕۆژوو قەبوڵ نییە، بەڵام ئایە نیەت ڕوكنی ڕۆژووە یان شەرتە؟ هەندێ لە زانایان دەفەرموون: نیەت چونكە پێش ئەوەی دەست بە عیبادەتە بكەی نیەت دێنی كەواتە نیەت مەرجی سەرەكی ڕۆژووە چونكە لە پێش عیبادەتە نیەتی نوێژ شەرتی صیحەت‌و راستێتی نوێژەكەیە نەك ڕوكن بێت، بەهەمان شێوەش دەفەرموون: ڕۆژوو دروست نیە بەبێ نیەت، ئەی كەواتە ڕوكنەكانی ڕۆژوو چین؟ یەكێك لە ڕوكنەكانی رۆژوو بریتیە لە (الإمساك عن المفطرات)  هەرشتێك كە ڕۆژووی پێ دەشكێت مرۆڤ خۆی لێ‌ بگرێتەوە لەبەر خاتری خوا لەبەر ڕۆژوو خۆی لێ‌ بگرێتەوە لە كاتی طلوعی فەجرەوە لەبەرە بەیانەوە تاوەكو خۆر ئاوا دەبێت ئەوە بریتیە لە ڕوكنی ڕۆژوو بەبێ ئەوە ڕۆژوو بەتاڵە خۆت لەو شتانە بگریتەوە كە ڕۆژوو دەشكێنن هەر لە بەرە بەیانەوە تاوەكو خۆر ئاوا بوون ئەوەش بەبەڵگەی ئایەتی خوای پەروەردگار: : [فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ] [البقرة:187].
باسی نیكاحی كرد چوونە لای خێزانت بەشەو بۆت حەڵاڵە خواردن‌و خواردنەوە بۆت حەڵاڵە ئەوجا تا ئەو كاتەی كە فەجر دێت، پاشان لە فەجرەوە تاوەكو شەو دێت خۆت بگریتەوە لەو شتانە.

دکتۆر عبداللطیف أحمد

سەردان: ٤,٦٦٠ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو