بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٦٣٦ کۆی سەردان: ٨٢٠٧٢٤
پرسیار لەوێنەدا
تەمبەڵى كردن لە نوێژى بەیانى و چارەسەركردنى

بەیانیان هەرچیەك دەكەم ناتوانم هەموكات لەكاتى خۆیدا نوێژ بكەم هەتا جارێك وادەیكەم دەجار دوادەكەوێت سەرەڕاى ئەوەى لەماڵەوە چەندین جار بانگم دەكەن بەڵام من هەتا نزیكى ئەو كاتەى خۆرهەڵدێت هەرلەناوجێگاكە دام وبەهیچ جۆرێك خەو بەرم نادت تا هەستم نوێژەكەم بكەم تكایە ڕێگە چارەیەكى باشم بۆ دابنێن تابتوانم زاڵ بم بەسەر خۆمدا یان لانى كەم ئەو خەو قورسیەم نەمێنێ.زۆرسوباس

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خواى گەورە دەفەرموێ: {حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ} سورة البقرة (238)
وە دەفەرموێ: { إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا} سورة النساء (103)
وە دەفەرموێ: {فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ } سورة الماعون(4-5)
كەوا بوو نوێژەكان كاتى دیارى كراویان هەیە و نەكردن و دواخستنى لەكاتى دیارى كراودا تاوانێكى گەورەیە و هەڕەشەى توندى لەسەر هاتووە بگرە هەندێ لە زانایان بە كوفریان داناوە دەبینى خواى گەورە دەفەرموێ: {فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا } سورة مريم (59).
واتە: لە دواى (پێغەمبەران و ئەوانەش لە كەشتیەكەدا لەگەڵ نوحدا سوارمان كردن لەنەوەى ئیبراهیم و یەعقوب و لەوانەى كە هیدایەتمان داون و هەڵمان بژاردوون كە سانێك لەنەوەكانیان بوونە جێنشین كە نوێژەكانیان بەزایە داو شوێنى ئارەزووەكانى نەفسیان كەوتن ئەوانە تووشى گومڕایى و سەرگەردانى و سزا دەبن لە دونیا و قیامەتدا).
كەوابوو دەبێ ئاگامان لە نوێژەكانمان ببێ و بەتایبەت نوێژى بەیانیان لەم سەردەمەدا زۆر بەزایە دراوە هۆكارەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ تاوان ومەشغول بوون لە دونیاوە پاشان خواردنى زۆر و خواردنەوەو درەنگ خەوتن و دانیشتن بەلاى تەلەفزوێن و سەتەلایت و وە بۆ كەسێك كە بیەوێت ئەوەى بەسەر نەیەت پێویستە تەوبە بكات و ترسى خواى هەبێت پاشان هۆكارەكان بۆ زوو هەستان بگرێتە بەر وەك زوو خەوتن و كەم خواردن و كات نەكوشتن بە تەلەفزوێن و ئامێرەكانەوە وە ڕاسپاردنى كەسێك یان ئامێرێك كە خەبەرى بكاتەوە. خواى گەورە یارمەتى هەموو لایەكمان بدات.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٣٢٥ بەش: حوکمى نوێژنەکەر

ئایا نوێژ قەزا كردنەوەى هەیە؟ ئەگەر لە تەمەنێكی درەنگدا دەست بكەیت بە نوێژ كردن ئایا نوێژەكانی پێش ئەو تەمەنە ئەبێ بگێڕێتەوە ؟