ئایا بە هۆی لەشگرانى یەوە دوو ڕۆژ نوێژ نەكرێت و بواری خۆ شۆردنیش نەبێت ئایا تاوانە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بە هۆی لەشگرانى یەوە دوو ڕۆژ نوێژ نەكرێت و بواری خۆ شۆردنیش نەبێت ئایا تاوانە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
نابێت بە هۆی لەشگرانى یەوە نوێژ نەكرێت و لە كاتی دیاری كراوی خۆی دوا بخرێت.
بەڵكو لە بەر ئەوەی نوێژە فەرزەكانی لەدەست نەچێت و تاوانبار نەبێت فەرزە و پێویستە دوای لەشگران بوون خۆی بشوات و غوسل بكات بۆ ئەوەی بتوانیت نوێژەكانی لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدات.
لە پرسیارەكەدا دەڵێت: (بواری خۆ شۆردنیش نەبێت).. دەبێت ئەوە بزانیت كەوا تەنها دوو بیانو (عُذر) هەیە بۆ خۆنەشۆردن:
1 ـ ئەگەر ئەوەندە ئاوی پاكت دەست نەكەوێت كەوا بەشی خۆشۆردن بكات.
2 ـ ئەگەر ئاوت دەست كەوت بەڵام بە هۆی هەبوونی نەخۆشی یان ترسان لە نەخۆش كەوتن لە كاتی سەرمادا بۆ كەسێك كە بۆی ناكرێت ئاو و حەمام گەرم بكات یان گەرم كردنی ئاو و حەمام زۆر ناڕەحەت بوو بە تایبەت لە كاتی نوێژی بەیانیاندا و لە كەش و هەوایەكی زۆر سارد و بێ نەوتیدا ئەوا بە هۆی دوور خستنەوەی زیان لە خۆت رووخسەت دراوە خۆت نەشۆیت.
وە لە گەڵ ئەوەشدا كە لەم دوو حاڵەتەدا خۆی ناشوات ئەوا دەبێت (تەیەموم) بكات بۆ ئەوەی نوێژەكانی لە كاتی خۆیاندا ئەنجام بدات.
بەڵام جگە لەو دوو حاڵەتە هیچ بیانویەك نى یە بۆ خۆنەشۆردن !
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣٤٢ بەش: حوکمى نوێژنەکەر