زۆر حەز دەكەم نوێژ بكەم و سەرم داپۆشم،هەموو جار دەڵێم ئەمڕۆ سبەینێ بەڵام بۆچى لە بیری دەكەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆر حەز دەكەم نوێژ بكەم و سەرم داپۆشم،هەموو جار دەڵێم ئەمڕۆ سبەینێ بەڵام بۆچى لە بیری دەكەم؟
پرسیار:

سەلام و عەلەیكوم....من پرسیارێكم هەیە من زۆر حەز دەكەم نوێژ بكەم و سەرم داپۆشم،هەموو جار دەڵێم ئەمڕۆ سبەینێ بەڵام بۆچى لە بیری دەكەم؟ ئایا چى بكەم تا لەبیرى نەكەم چونكە زۆر حەز دەكەم نوێژ بكەم و سەرم داپۆشم.سوپاس.

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
نوێژكردن و پابەند بوون بە ئیسلامى پیرۆزەوە گەورترین خەڵاتى خوایە وە گەورەترین خۆشبەختى مرۆڤە چونكە دڵ بە هیچ شتێك ئارام نابێت تەنها بە یادى خودا نەبێت وەك دەفەرموێ:{ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ} (28) سورة الرعد
تەنانەت هەندێ لەزانایان وتویانە ئەگەر پادشایانى دونیا بەو خۆشبەختیەى ئێمە بزانن كە لە دڵەكانماندایە ئەوە بە زۆرى شمشێر لیمان دەستێنن ئەنجا باڵاپۆشى بۆ ئافرەتان نیشانەى پاكى و بەهاو چاكى ئەو ئافرەتەیە چونكە كەسێك لەشى خۆى بخاتە بەردەستى هەمووكەس واتە بێ بەهایە و زۆرى لا مەبەست نییە جا بەڕاستى حیكمەتى باڵاپۆشى زۆرن گەورەترین حیكمەت ڕێزلێنانە بۆ خودى ئافرەتان كە نەبنە كاڵایەكى بێ نرخ بە دەستى هەڵپەرستەكانەوە تەنها ببنە دروستكراوێك بۆ ئارەزوو ئكاندنى ئەو چڵێسانە بەڵكو ئافرەتیش مرۆڤێكە خاوەنى خودى خۆیەتى و سنورى تایبەتى خۆى هەیە و دایكى نەوەكانە و پێویستى بە هەبوونى كەسایەتى پارێزراوى خۆى هەیە نەك ببێتە پاروە چەوری هەموو كەس.
جا ئەگەر بە بیروباوەڕەوە لە ئاینى ئیسلام تێگەشتین و زانیمان خواى گەورە بۆ ئێمەى داناوە و ئەویش باشتر دەزانێت ئەوە بە تەواوى و دەستبەجێ تەسلیم دەبین و دوو دڵی لە فەرمانەكانیدا ناكەین چونكە بەرژەوەندیمان لەوەدایە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٧٦٥ بەش: حوکمى نوێژنەکەر