حوكمی ئەو ئافرەتە چیە كە بمێنێتەوە لەگەڵ مێردێكی نوێژنەكەر؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئەو ئافرەتە چیە كە بمێنێتەوە لەگەڵ مێردێكی نوێژنەكەر؟
پرسیار:

ئافرەتێك كە شوی كردوە بە پیاوێك منداڵی لێی هەیە پیاوەكەی نوێژ ناكا حوكمی ئەو ئافرەتە چیە كە بمێنێتەوە لەگەڵ مێردێكی نوێژنەكەر بە ئەبەدی،وە حوكمی ئافرەتێك چیە كە شوو بكات بە پیاوێك كە نوێژ ناكات؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر ئافرەتێك شو بكات بە پیاوێك پیاوەكە نوێژ نەكات نە بەجەماعەت نە لەماڵەوە ئایا ئەو مارەییە كەمارە دەكرێ دادەمەزرێت؟ [نەخێر دانامەزرێت] چونكە ئەوەی كە بەئەبەدی نوێژ ناكات ئەوە حوكمی بێ باوەڕە.
بەڵگەش لەسەر ئەوە قورئانە وە سوننەتی پێغەمبەرە وە وتەی صەحابەیشە وەكو عبدالله ی كوڕی شەقیق ئەفەرموێت:صەحابە ڕەزای خوایان لێ بێ لە كردارەكان كە بەلایانەوە حوكمی كوفری هەبووە ئەگەر نەكرێ بریتی بوە لە نوێژ،و غەیری نوێژ ئەگەر تەرك بكرایە ئەو حوكمەی بەسەردا نەدەدرا.
پیاوێك كە بێ باوەڕ بێ حەڵاڵ نیە بۆی ئافرەتێكی موسڵمان شوی پێ بكات چونكە خوای گەورە دەفەرموێ: [فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ] سورة الممتحنة 10
ئەگەر كەسێك نوێژی كردبێ تا بۆیان مارە كردوە یا تاوەكو گواستبێتیەوە دوای ئەوە وازی هێنا لە نوێژ و بە ئەبەدی نەیكرد ئەوە بێ گومان ئەو نیكاحە هەڵدەوەشێتەوە ئیللا ئەبێ بەزووترین كات تەوبە بكات وە بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام.
هەندێ لە زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێ ئەفەرموون: ئەو پیاوەی كەوا خێزانی مارە كردووە دوای ئەوە وازی لە نوێژ كردن هێنا ئەگەر ئافرەتەكە لە عیدەدا بوو تا لە عیدەدا بێ پیاوەكە تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای خوا ئەوە هیچی ناوێت بەڵام ئەگەر هاتوو تەوبەكردن و پەشیمان بونەوەی دوای تەواو بوونی عیدەكە بوو ئەوا ئەو ئافرەتە حەڵاڵ نی یە بۆ ئەو پیاوە ئیللا ئەبێت سەر لە نوێ مارەی بكاتەوە.
وە واجبە لەسەر ئەو ئافرەتە جیابێتەوە لە پیاوی نوێژنەكەر وە ڕێگەش نەدا ئەو مێردە بچێتە لای هەتاوەكو تەوبە دەكات و نوێژ دەكات با منداڵیشی لێی هەبێت چونكە ئەو منداڵە لەو حاڵەتەدا باوك هیچ حەقی نیە بەسەریانەوە.
بۆیە لێرەدا ئاگاداری هەموو برا موسڵمانەكانی خۆم دەكەمەوە كە نەكەن كچیان یاوەكو هەر ئافرەتێكی تر كە تۆ سەرپەرشتی دەكەی نەچی ئەوانە مارە بكەی لەكەسانێك كەوا نوێژ ناكەن لەبەر ئەوەی مەسەلەكە زۆر زۆر ترسناكە و شەرم كردن یاوەكو بڵێی بەخوا لە ڕووم نایا ئەمە خزمە ئەمە ڕەفیقمە ئەمە دراوسێمە ئەمە لە عەشیرەتەكەمە نابێت ئەمانە وات لێ بكات كە موخالەفە بكەی خزمە یا خزم نیە ئەیناسی یا نایناسی حوكمی وەكو یەك وایە.
[كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:شێخ محمد بن صالح العثيمین ]

سەردان: ٣,٠٤٦ بەش: حوکمى نوێژنەکەر