ئەوانەى کاتى نوێژى بەیانى بەخەبەر دێن و بەڵام هەڵناسن نوێژەکانیان بکەن ئایا دواى دەتوانن قەزاى بکەنەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەوانەى کاتى نوێژى بەیانى بەخەبەر دێن و بەڵام هەڵناسن نوێژەکانیان بکەن ئایا دواى دەتوانن قەزاى بکەنەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
(شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله) دەفەرموێ :
ئەوانەی کەنوێژی بەیانی دوادەخەن تاوەکو لەکاتەکەی خۆی تێپەڕ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن لەکاتی خۆیدا ئەنجامی بدەن، باش بزانن ئەوانە نوێژەکانیان دروست نیە و وەرناگیرێت ئەگەر هەزارجاریش دوبارەی بکەنەوە. واتە دەدرێتەوە بەسەریاندا. چونکە هەرکەسێک نوێژ دوا بخات بەبێ بیانویەکی شەرعی ئەوا کردەوەیەکی کردووە کە لەشەرعدا بەڵگەی لەسەر نەهاتووە، کەواتە دەدرێتەوە بەسەر خۆیدا. بەڵام دەبێت تەوبەبکات و پەشیمان ببێتەوە و کردەوەی چاکە زۆر بکات ، وەداوای سەلامەتی لەخوای گەورە بکات.
سلسلة اللقاء الشهري 38

سەیرى ئەمانەش بکە :

1- تەمبەڵى كردن لە نوێژى بەیانى و چارەسەركردنى

2- ئەگەر كەسێك بۆ نوێژی بەیانی بە خەبەر نەهات و دوای خۆر كەوتن بە خەبەر هات ئەوا تا كەی ئەتوانی بیكات

3- زۆرجار نوێژی بەیانیم لەدەست دەچێت، ونوێژەکەم ئەنجام نادەم تا دوای دەرکەوتنی خۆر

سەردان: ٤,٦٨١ بەش: حوکمى نوێژنەکەر