ڕەفیقەکانم نوێژ ناکەن چۆن ئامۆژگاریان بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕەفیقەکانم نوێژ ناکەن چۆن ئامۆژگاریان بکەم؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. 

ئەركی سەرشانی تۆ ئەوەیە كە بەردەوام بیت لە ئامۆژگاری كردنیان بەڵكو خوای گەورە دەرگای لەسەر كردنەوە، وە ئەگەریش سوودی نەبوو هەر بەردەوام بوون لەسەر ئەو هەڵسوكەوتانەی خۆیان، ئەوا تۆ خەفەت مەخۆ و سنگت نەچێت بەیەكدا وبزانە كە پێش تۆ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەمەی بەسەر هاتووە لەگەڵ گەلەكەیدا كاتێك كە بانگەوازی مامی دەكرد كەلە گیانەڵادا بووە دەیفەرموو ئەی مام بڵێ‌ (لا إلە إلا الله) وشەیەك كە بیكەمە بەڵگەیەك بەدەستمەوە بۆت لای خوا، بەڵام -والعیاذ بالله- سوود بوو لەسەر شیركی خۆی و دوا وتەشی كە لە دەمی هاتە دەرەوە ئەوەبوو كە وتی: من لەسەر دینی (عبد المطلب) م واتە لەسەر شیرك، پێغەمبەریش فەرمووی ئەبێت داوای لێخۆشبوونت بۆ بكەم هەتا ئەو كاتەی كە خوا نەهیم لێ نەكات، ئەوەبوو خوای گەورە ڕێگری لێ كرد وئەم ئایەتەی دابەزاند: [ مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُوْلِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ] التوبة:113.
واتە: بۆ پێغەمبەر وئەوانەی كە باوەڕیان هێناوە ڕەوا نیە داوای لێخۆشبوون بۆ موشرك وهاوەڵگەران بكەن هەرچەندە ئەوانە خزمی نزیكیش بن، دوای ئەوەی كە بۆیان ڕوون بۆتەوە كە بەڕاستی ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن(بەهۆی بێ دینی وتاوان و گوناهیانەوە). جا تۆ بانگیان بكە بۆ ئیسلام و بێ ئومێد مەبە وداوای هیدایەتیان بۆ بكە، وئەگەر باوك ودایكیان ماوە داوایان لێ بكە كە ئەوان دوعای خێریان بۆ بكەن چونكە دوعای ئەوان بۆ ڕۆڵەكانیان لای خوا وەڵام دەدرێتەوە.
وە مادام ئومێدەواری كە خوا هیدایەتیان بدات بەردەوام بە، و ئەگەریش زانیت هەر سوودی نیەو ئومێدی چاكەیان لێ‌ ناكرێ‌ سەیری بەرژەوەندی بكە بزانە لەچیدایە، لەوە دەچێ مانەوەی تۆ لەناویاندا هەندێك شەرم شكۆ بیانگرێت و كەمتر تاوان بكەن بە پێچەوانەی ئەوەی كە ئەگەر دووربكەویتەوە لێیان ئەوانیش سەرپێچیەكانیان زیاتربكەن .
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [5]
البر والصلة والآداب والأخلاق > حقوق المسلمين

سەردان: ٩٥٩ بەش: حوکمى نوێژنەکەر