ئێمە ڕۆژانە دەچین بۆ مزگەوت سوننەتە چ زیکر و دوعایەک بخوێنین لە کاتى ڕۆشتنمان بۆ مزگەوت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێمە ڕۆژانە دەچین بۆ مزگەوت سوننەتە چ زیکر و دوعایەک بخوێنین لە کاتى ڕۆشتنمان بۆ مزگەوت؟

یەکەم : نزای ڕۆیشتن بۆ مزگه‌وت
«اللَّهُمَّ اجْعَلْ في قَلْبِي نُورًا وَفي لِسَانِي نُورًا, وَفي سَمْعِي نُورًا, وَفي بَصَرِي نُورًا, وَمِن فَوْقِي نُورًا, وَمِنْ تَحْتِي نُورًا, وَعَنْ يَمِينِي نُورًا, وَعَنْ شِمَالِي نُورًا, وَمِنْ أَمَامِي نُورًا, وَمِنْ خَلْفِي نُورًا, وَاجْعَلْ فِي نَفْسِي نُورًا, وَأَعْظِمْ لِي نُورًا, وَعَظِّمْ لِي نُورًا, وَاجْعَلْ لِي نُورًا, وَاجْعَلْنِي نُورًا, اللَّهُمَّ أَعْطِنِي نُورًا, وَاجْعَلْ فِي عَصَبِي نُورًا, وَفِي لَحْمِي نُورًا, وَفِي دَمِي نُورًا, وَفِي شَعْرِي نُورًا, وَفِي بَشَرِي نُورًا»(1) .
واته‌: (خودایه‌ ڕوناكی له‌ دڵما به‌رپا بكه‌ و له‌ زار و بیستن و بینین و سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ و لای ڕاست و لای چه‌پ و پێشه‌وه‌ و پاشه‌وه‌ و ده‌رونمدا ڕوناكی بچه‌سپێنه‌، ڕوناكیم بۆ گه‌وره‌ بكه‌یت و ڕوناكیم تێدا گه‌وره‌ بكه‌یت و بمكه‌یته‌ ڕوناكی، خودایه‌ ڕوناكیم پێ ببه‌خشه‌ و ڕوناكی بكه‌ره‌ ناو ده‌ماره‌كانمه‌وه‌ و له‌ گۆشت و خوێن و قژ و پێستمدا ڕوناكی بچه‌سپێنه‌) .
«اللَّهُمَّ اجْعَلْ لِي نُورًا فِي قَبْرِي . . وَنُورًا فِي عِظَامِي»(2) .
واته‌: (خودایه‌ ڕوناكی له‌ ناو گۆڕه‌كه‌مدا دابنێ، هه‌روه‌ها ڕوناكی بچه‌سپێنه‌ له‌ ئێسقانه‌كانمدا) .
«وَزِدْنِي نُورًا, وَزِدْنِي نُورًا, وَزِدْنِي نُورًا»(3) .
واته‌: (خودایه‌ ڕوناكیم بۆ زیاد بكه‌، ڕوناكیم بۆ زیاد بكه‌، ڕوناكیم بۆ زیاد بكه‌) .
«وَهَبْ لِي نُورًا عَلَى نُورٍ»(4 )(5 )
واته‌: (خودایه‌ ڕوناكیم له‌سه‌ر ڕوناكی پێ ببه‌خشه‌) .

دووەم : نزای چوونه‌ ناو مزگه‌وت
«أَعُوذُ بِاللهِ الْعَظِيمِ, وَبِوَجْهِهِ الْكَرِيمِ, وَسُلْطَانِهِ الْقَدِيمِ, مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ»( 6)( 7) .
واته‌: (په‌نا ده‌گرم به‌خودای گه‌وره‌ و به‌ ڕوی به‌ڕێزی و به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر بووی و به‌رده‌وامی له‌ شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو) .
«بِسْمِ اللهِ»( 8) .
واته‌: (به‌ناوی خودا ده‌چمه‌ ناو مزگه‌وت).
«والصلاة(9) وَالسَّلامُ عَلَى رَسُولِ اللهِ»(10) .
واته‌: (به‌ناوی خودا ده‌چمه‌ ناو مزگه‌وت، دروود و سڵاو له‌سه‌ر نێردراوی خودا) .
«اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ»(11) .
واته‌: (خودایه‌ ده‌رگاكانی رِه‌حمه‌تی خۆتم لێ بكه‌ره‌وه‌) .

سێیەم : نزای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ مزگه‌وت
21 - «بِسْمِ اللهِ» (12 )( 13).
واته‌: (به‌ناوی خودا دێمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ مزگه‌وت).
«وَالصَّلاةُ( 14) وَالسَّلامُ عَلَى رَسُولِ اللهِ, اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ, اللَّهُمَّ اعْصِمْنِي مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ»(15) .
واته‌: (دورود و سڵاو له‌سه‌ر نێردراوی خودا، خودایه‌ داوای فه‌زڵ و به‌خشینی خۆتـت لێده‌كه‌م، خودایه‌ بم پارێزه‌ له‌ شه‌یتانی نه‌فرین لێكراوی ده‌ركراو له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆت) .

وەرگیراوە لە کتێبی : قەڵای موسـوڵمان له ویردەكانی قورئان و سووننەتدا
وەرگێڕانی : پێشین عبد الله محمود پێشینی

==========

1 - جميع هذه الخصال في البخاري 11 / 116 برقم 6316 ومسلم 1 / 526 , 529 , 530 برقم 763 {وصحابي الحديث هو عبد الله بن عباس (رضي الله عنهما)}.
2 - الترمذي برقم 3419 , 5 / 483 {وضعفه الألباني في ضعيف الجامع الصغير ( 1194 )}.
3 - أخرجه البخاري في الأدب المفرد برقم 695 , ص 258 وصحح إسناده الألباني في صحيح الأدب المفرد برقم 536 .
4 - ذكره ابن حجر في فتح الباري وعزاه إلى ابن أبي عاصم في كتاب الدعاء , انظر الفتح 11 / 118 وقال : فاجتمع من اختلاف الروايات خمس وعشرون خصلة .
5 -- ئه‌م ویرده‌ له‌ دوای به‌دواداچونێكی زۆر حوكمی هیچ زانایه‌كی فه‌رمووده‌ ناسم به‌دی نه‌كرد له‌سه‌ری ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ ابن أبي عاصم والله أعلم.
6 - أبو داود وانظر صحيح الجامع برقم 4591 {وحسنه الألباني في الثمر المستطاب 1/ 603، وصحابي الحديث هو عبد الله بن عمرو بن العاص (رضي الله عنهما)} .
7 - هه‌ر كه‌سێك ئه‌م زیكره‌ بخوێنێت ئه‌وه‌ شه‌یتان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌مڕۆ پارێزراوه‌ له‌ زه‌ره‌ر و زیانی من .
8- {رواه ابن السني برقم 86 وقال الألباني منكر انظر الضعيفة (6953) وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)}.
9 - رواه ابن السني برقم 88 وحسنه الألباني {في تخريج كلم الطيب (64) وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)}.
10 - أبو داود 1 / 126 وانظر صحيح الجامع 1 / 528{ وصححه الألباني في صحيح ابن ماجه رقم : 625 وصحابية الحديث هي فاطمة بنت محمد (رضي الله عنها وصلى الله وسلم على أبيها)}.
11- مسلم 1 / 494 . وفي سنن ابن ماجه من حديث فاطمة رضي الله عنها « اللهم اغفر لي ذنوبي وافتح لي أبواب رحمتك » وصححه الألباني لشواهده انظر صحيح ابن ماجه 1 / 128 - 129 .
12- {رواه ابن السني برقم 86 وقال الألباني منكر انظر الضعيفة (6953) وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)}.
13 - له‌ نزای چونه‌ ناو مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ مزگه‌وت بڕگه‌ی (بسم الله) له‌ ده‌قی په‌رتووكه‌كه‌دا نوسه‌ر جیای نه‌كردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو لكانویه‌تی به‌ نزاكه‌ی تره‌وه‌، ئا به‌م شێوه‌یه‌ (بِسْمِ اللهِ وَالصَّلاةُ .....) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی (بسم الله)كه‌ مونكه‌ره‌ و ئیشی پێناكرێت، به‌باشم زانی كه‌ جیایان بكه‌مه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران لێیان تێك نه‌چێت (پێشینی) .
14 - {رواه ابن السني برقم 88 وحسنه الألباني في تخريج كلم الطيب (64) وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)}.
15 - انظر تخريج روايات الحديث السابق رقم ( 20 ) وزيادة « اللهم اعصمني من الشيطان الرجيم » لابن ماجه . انظر صحيح ابن ماجه 1 / 129 {وصححه الألباني في صحيح أبي داود (484) وذكر السلام من حديث فاطمة وطلب الفضل من حديث أبي حميد وأبي سعيد، وطلب العصمة من حديث أبي هريرة (رضي الله عنهم)}.

سەردان: ٢,٥٨٩ بەش: ئادابەکانى مزگەوت