باوكم کە مرد لەمن ڕازی نەبوو ، شەو و ڕۆژ لەبیرمدایە و ئازارم دەدات چی بکەم تا دەرونم ئارام بێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوكم کە مرد لەمن ڕازی نەبوو ، شەو و ڕۆژ لەبیرمدایە و ئازارم دەدات چی بکەم تا دەرونم ئارام بێ؟
پرسیار:

باوكم لەژیاندا نەماوە و مردووە وكاتێ‌ لەژیاندا بوو لەمن ڕازی نەبوو ، شەو و ڕۆژ لەبیرمدایە و ئازارم دەدات ئایا ئێستا دەتوانم چی شتێك بكەم بۆ ئەوەی دەروونم ئارام بێت ، زەمیرم زۆر ئازارم دەدا ؟

واجبە لەسەر منداڵ لەگەڵ باوكیدا چاك بێت و تووڕەی نەكات و خراپ نەبێ لەگەڵی ، چونكە مافی باوك گەورەیە ، بەڵام گەر شتێك ڕووی دا لەگەڵ باوكی پێویستە تەحەموولی بكات و لێی ببورێت و داوای لێبوردنی لێبكات گەر لەژیاندا بوو ، بەڵام گەر مردبوو و لەمنداڵەكە توورە بوو بوو لەم حاڵەتەدا هیچ شتێك نامێنێ منداڵ بیكات جگە لەوەی تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆلای خودا وداوای لێخۆش بوون بكات لەوەی ڕووی داوە وكارێكی چاكە بۆ باوكی بكات لەدوای مردنی ، واتە : پێویستە لەسەری خێری بۆ بكات و داوای لێخۆش بوونی بۆ بكات وئەم شتانەی باسكران زۆر ئەنجام بەڵكو بەئومێدی ئەوەی خودا مافی باوكی لەسەر سووك بكات .

الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٤,٠٠٤ بەش: مافەکان